ڕۆژی‌ یەك شەممە موچەی ئەم شوێنە دابەشدەكرێت

bozhin

بڕیارە ڕۆژی‌ یەك شەممەی‌ هەفتەی‌ داهاتوو هەریەكە لەكۆلێژی‌ سەربازییەكانی قەڵاچوالان‌و زاخۆ موچەی مانگی كانوونی دووەمی ئەمساڵ وەربگرن، بەرپرسێكی سەربازیش دەڵێت:” تائێستا موچەی‌ هیچ مانگێكمان دوانەكەتووە

عەمید ڕوكن( عەبدوڵڵا دەلۆیی) ڕاگری كۆڵێژەی‌ سەربازی قەڵاچوالان بە ئاژانسی ناوخۆی ڕاگەیاندوە، هەتا ئێستا هیچ مانگێك موچەیان دوانەكەتووە، سەرجەم موچەكانیشیان لەسەر وەزارەتی بەرگری عێراقە، وتیشی:” ڕۆژی پێنج شەممە، چەكی موچەی‌ مانگی كانوونی دووەمی ئەمساڵمان وەرگرت، بڕیارە ڕۆژی‌ یەك شەممەی‌ هەفتەی‌ داهاتوو، موچەكانمان وەربگرین، دواتر دابەشیبكەین بەسەر ئەفسەر‌و كارمەندانی‌ كۆلێژەكەماندا”.
لەبارەی‌ ئەو كۆلێژانەی‌ هەفتەی‌ داهاتوو موچە وەردەگرن، عەبدوڵڵا دەلۆی ئاشكرایكرد، هەریەكە لەكۆلێژی سەربازییەكانی قەڵاچوالان‌و زاخۆ موچەكانیان دابەشدەكرێت.



سه‌رچاوه‌ماڵپەری بۆژین

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات