bozhin
میدیاكانی توركیا هەواڵی ژێر ئاو كەوتنی بەلەمێكی دیكەیان راگەیاند، كە بەهۆیەوە10 كۆچەری دیكە گیانیان لە دەستدا، تیمەكانی فریاگوزاریش توانیویانە 43 كەس لە خنكان رزگار بكەن.
بە گوێرەی هەوالەكان بەلەمێك كە بەشێوەیەكی نایاسایی لە كەناراوەكانی شارۆچكەی ئایڤاجكی سەربە پارێزگای چەناقەلەوە بەرەو دوورگەی لسبوسی یۆنان بەڕێكەوتبوو ژێرئاو كەوت. بەپێی زانیارییە بەراییەكان 10 سەرنشینی بەلەمەكە گیانیان لەدەستداوە كە 5یان منداڵن.ئەمرۆ شەممە بەهۆی تێکشکانی بەلەمێک، 10 پەنابەر لە ئاوی ئیجە گیانیان لە دەستدا كە منداڵیشیان لەنێودایە.
هەر بەگەرێرەی زانیارییەكان، بەلەمەكە ژمارەیەكی زۆر كۆچەری نایاسایی بەڕەگەز ئەفغانستانی، سووری و میانماری هەڵگرتووە كە ژن و منداڵیشیان تێدابووە و بەرەو دوورگەی لسبوسی یۆنان بەڕێكەوتووە.
بەلەمەكە دوای بەجێهێشتنی كەناراوەكە ژێرئاو كەوتووە كە هێشتا هۆكاری ژێرئاوكەوتنەكە نەزانراوە.
بەپێی زانیارییە بەراییەكان تیمەكانی فریاگوزاری تەرمی 10 كەسیان دەرهێناوەتەوە كە 5یان منداڵن و توانیویانە 43 كەسیش لە خنكان رزگار بكەن.له‌ئاكامی نوقومبوونی به‌له‌مێك كه ژماره‌یه‌ك كۆچبەری تێدابوو له‌ئاوی ئیجه‌دا، لانی كه‌م 39 له‌سه‌رنشینانی ناو به‌له‌مه‌كه خنكان.
به پێی هه‌واڵێكی پێگه‌ی (ئه‌نادۆڵ)ی توركی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، ، به‌له‌مێك كه زیاد له ١٠٠ كۆچبه‌ری هه‌ڵگرتبوو، له‌دوای به‌ڕێكه‌وتن به‌ره‌و دورگه‌كانی (لێسبۆز)ی یۆنان، له كه‌ناری (ئه‌یڤاجیك)ی توركیا تێكشكاوه‌و نوقووم بووه، به‌و هۆیه‌شه‌وه ٣٩ كۆچبه‌ركه پێنجیان منداڵن، خنكان.
هاوكات هێزه‌كانی پۆلیسی كه‌ناری توركی تا ئێستا توانییویانه ٧٥ كۆچبه‌ری ناو به‌له‌مه لێقه‌وماوه‌كه رزگار بكه‌ن، به‌ڵام ژماره‌یه‌ك كۆچبه‌ر هێشتا چاره‌نوسیان نادیارە.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، هێزه‌كانی پۆلیس كه‌سێكیان له‌نێو سه‌رنشینانی به‌له‌مه‌كه‌دا ده‌ستگیركردووه كه گومانی ئه‌وه‌ی لێده‌كرێـت قاچاغچی بێت .
له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه تا ئێستا، ٢١٨ كۆچبه‌ر له‌كاتی هه‌وڵدان بۆ په‌ڕینه‌وه به‌ئاوی ئیجه‌دا و به‌هۆی نوقوومبوونی گه‌یشتن به یۆنان خنكاون.
تعليقات
إرسال تعليق