نرخی نەوت دابەزی

harem

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیھاندا لە گۆڕانکاری بەردەوامە و لە ئێستادا نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بۆ سی و حەوت دۆلار و پەنجاو حەوت سەنت بەرز بویەوە ئاژانسی ھەواڵی ڕۆیتەرز دوایین گۆرانکارییەکانی نرخی نەوت لە بازارەکانی جیھان خستەڕوو، کە ئەمرۆ پێچەوانەی دوێنی نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت سی و چوار دۆلار و پەنجاو حەوت سەنت و نرخی بەرمیلێک نەوتی خاویش بە سی و سێ دۆلار و ھەشتاو دوو سەنت دابەزی، لەکاتێکدا ئێوارەی دوێنێ نرخی بەرمیلێک نەتی برێنت گەیشتە سی و شەش دۆلار و حەفتاو سێ سەنت و نەوتی خاویش سیو پێنج دۆلار و ھەشتاو چوار سەنت بەرزبووبوەوە ھاوکات بانکی ئەی ئێن زێت سەبارەت بە گۆرانکارییکانی لە نرخی نەوتدا بڵاویکردوەتەوە لەگەڵ ئەوەدا کە نرخی نەوت بەرزبووەتەوە بەڵام نرخەکەی جێگیرنیە و چاوەڕوان دەکرێت لە چەند ھەفتەی داھاتوودا دووبارە داببەزێتەوە ئەگەرچی لە بیستی کانونی دووەمیشدا نرخی نەوت دابەزی بۆ بیست و حەوت دۆلار بەڵام لە ئێستادا بەبەراورد بەو نرخەی تا ئێستا لەسەدا ٢٨ نرخەکەی زیادی کردووە.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات