لەسەر دابەشکردنی مووچە زانیاری نوێ ئاشکرادەکرێت

bozhin

پەرلەمانتارێکی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاشکرایکرد، لە ئێستادا هیچ بڕە پارەیەک لەبەردەستی حکومەتی هەرێمدا نییە بۆئەوەی مووچەی پێبدات، ئەگەر یەک دینار لەبەردەستی حکومەت بێت بێ دواکەوتن دابەشی دەکات.

شیرین حوسنی، ئەندامی لیژنەی دارایی و ئابووری پەرلەمانی کوردستان لەسەر فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان بە ماڵپەڕی ئێس ئێن ئێنی ڕاگەیاندووە، لە ئێستادا هیچ بڕە پارەیەک لەبەردەستی حکومەتی هەرێمدا نییە، بۆ ئەوەی مووچەی فەرمانبەرانی پێ دابەش بکات.
وتیشی، “ئەگەر یەک دینار لەبەردەستی حکومەت هەبێت، بە بێ دواکەوتن دەست بە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران دەکاتەوە”.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکردووە، “تا ئێستا داهاتی نەوت نەهێندراوەتەوە، هەر کاتێک داهاتەکە رەوانەی هەرێم بکرێت، راستەوخۆ بە بێ دواکەوتن دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلول یان مانگەکانی تری فەرمانبەرانی هەرێم دەکرێت”.
پێشتر نێچیرڤانی بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم رایگەیاندبوو، لە ئێستادا داهاتی مانگانەی هەرێم 500 ملیار دینارە، بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگێکی فەرمانبەرانیش، پێویستمان بە زیاتر لە 850 ملیار دینار هەیە.
لەوبارەیەوە شیرین حوسنی ئاشکرایکردووە، “ئەو پارەیەی باسکراوە تەنها خەمڵاندنە، بۆ مانگەکانی داهاتوو بە سەرجەم داهاتەکانی نەوت و ناوخۆشەوە دەگاتە 500 ملیار دینار”.



سه‌رچاوه‌ماڵپەری بۆژین

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات