بایکۆتکردنی هۆڵەکانى خوێندن لەلایەن بەشێک لە مامۆستایانى پارێزگاى سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەى گەرمیان و ڕاپەڕین بەردەوامە.
ڕایگەیاند “مامۆستایان جەخت دەکەنەوە تا ئەوکاتەی مووچەکانیان بە تەواوى وەردەگرن لە بایکۆتکردنی هۆڵەکانی خوێندن بەردەوام دەبن”.
لە قەزاکانی کفری و کەلاریش سەرجەم مامۆستایانی سنووری ئەو دوو بەڕێوەبەرایەتییە بایکۆتی دەوامیان کردووە.
لە هەڵەبجەش لە سەرجەم خوێندنگەکانی سنووری پارێزگاکە مامۆستایان بایکۆتی دەوامیان کردووە جگە لە پۆلی ١٢ـی ئامادەیى.
بایکۆتکردنی هۆڵەکانی خوێندن لە لایەن مامۆستایانەوە لە کاتێکدایە کە ئەمڕۆ دەوامى ئاسایى لە دامودەزگاکانى حکومەتى هەرێم دەستیپێکردووەتەوە، لە چەند ڕۆژى ڕابردوودا بەشێک لە مامۆستایانى هەر دوو پارێزگاى هەولێر و دهۆک بایکۆتى هۆڵەکانى خوێندنیان کرد.
لقی هەڵەبجەی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان لە ئەمڕۆوە بڕیاری بایکۆتی خوێندنی دا لە سەرجەم خوێندنگاکانی سنووری پارێزگای هەڵەبجە.
ماوەی دوو هەفتە دەبێت کە لە زۆرینەی خوێندنگاکان دەوامی ڕاگرتووە بەڵام لە ئەمڕۆوە یەکێتی مامۆستایان بڕیاریداوە کە مامۆستایان نەچنە هۆڵەکانی خوێندنەوە و بەمەش سەرجەم خوێندنگاکان بایکۆتی دەوام دەکەن.
ئەمەش لە کاتێکدا دێت پێشتر لقی سلێمانی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان ڕایگەیاند کە لە ڕۆژی ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ەوە بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندن دەکەن و بەو هۆیشەوە خوێندن لە شاری سلێمانی ڕاگیراوە و تا ئێستاش هیچ وادەیەک دەستنیشان نەکراوە بۆ دەستپێکردنەوەی دەوام……………………….
لەهەردوو پارێزگای دهۆک و هەولێریش هەندێک ناوەندی خوێندن جموجوڵی تێکەوتووە، مامۆستایان نارەزایەتئ دەردەبڕن و بایکۆتی دەوام دەوام دەکەن، بەلآم ژمارەیان کەمەو گشتگیر نییە.
تعليقات
إرسال تعليق