بەھۆی نەخۆشی شێرپەنجەوە ساڵانە زیاتر لە ٢ ملیۆن ھاووڵاتی گیان لەدەستدەدەن

harem

شیر بەنجە نەخۆشیەکە تووشی زۆربەی خانەکانی جەستەی مرۆڤ دەبیت و بەھۆی شێرپەنجەی سیشەوە ساڵانە زیاتر لە دوو ملیۆن ھاووڵاتی لە وڵاتی چین گیان لەدەستدەدەن.

بەپێی راپۆرتێکی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان رۆژانە لەوڵاتی چین حەوت ھەزار و پێنج سەد ھاووڵاتی بەھۆی نەخۆشی شێرپەنجەوە گیان لە دەستدەدەن و راپۆرتەکە باسی لەوەشکردووە لەساڵی دوو ھەزار و پانزەدا چوار ملیۆن و سێ سەد ھەزار ھاووڵاتی تووشی نەخۆشی شێرپەنجە بوون کە لەو رێژەیە دوو ملیۆن و ھەشتا ھەزار کەس گیانیان لەدەستداوە.

جێی ئاماژەیە شێرپەنجەی “سی” باوترین جۆری شێرپەنجەیە، ئەو نەخۆشییەش دەگەڕێتەوە بۆ زیاد جگەرەکێشان لەلایەن ھاووڵاتیانی ئەو وڵاتەوە.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات