سەرلەنوێ نرخی نەوت بەرزدەبێتەوە

bozhin

بەهۆی بڕیارێكی بانكی ناوەندی ژاپۆنەوە سەرلەنوێ نرخی نەوت بەرزبوەوە، ئەوەش دوای ئەوەی بە هۆی چەند لێدوانێكی پێچەوانەوە بەرزبوونەوە و نزمبوونەوەی بە خۆیەوە بینیبوو.

دوای ئەوەی لە كۆبوونەوەی ئۆپێكدا سعوودیە لەبارەی پێشنیازی وەزیری وزەی رووسیا ئەلێكساندەر نۆڤاك بۆ كەمكرنەوەی بەرهەم بەڕێژەی سەدا 5، رەزامەندی بۆ تاوتێ كردنی بابەتەكە نیشان دا، نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بۆ 35 دۆلار و 79 سەنت بەرزبووەوە.
دواتریش بەهۆی ئەوەی ئەندامێكی ئۆپێك رایگەیاندبوو كە داواكاری كۆبوونەوەیەكی لەوجۆرە لەئارادا نییە، نرخی نەوتی برێنت بۆ 32 دۆلار و 54 سەنت دابەزی و بەڵام ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە جارێكی تر نرخەكەی گەیشتەوە 34 دۆلار و 47 سەنت.
ئەمڕۆ هەینی بەهۆی جێبەجێكردنی سیستمی سوودی پێچەوانەوە لەلایەن بانكی ناوەندی ژاپۆنەوە، سەرلەنوێ نرخی نەوت گەیشتەوە سەرووی 35 دۆلار و بۆ 35 دۆلار و 74 سەنت بەرزبووەوە.
شارەزایانی بواری وزە و ئابوری پێیان وایە بەرزبوونەوەی نەوت بەردەوام دەبێت تا دەگاتە 36 دۆلار و ئەگەر دابەزینیش بەخۆیەوە ببینێت، رەنگە تا 33 دۆلار و 70 سەنت دابەزێت.



سه‌رچاوه‌ماڵپەری بۆژین

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات