chalack
سهرچاوهKurdsat
درێژهی بابهت
فیدراسیۆنی پەنابەران لە کوردستان رایدەگەیەنێت، بەپێی زانیارییەکانیان بەلەمێکی تری کۆچبەران لە دەریای ئیجە ژێر ئاو کەوتووە.
“ئامانج عەبدوڵا” نوێنەری فیدراسیۆنی پەنابەران لە کوردستان بەکوردسات نیوزی راگەیاند، زانیارییان پێگەیشتووە بەلەمێکی تری کۆچبەران ژێر ئاوکەوتووەو نزیکەی “١٠٠” کۆچبەری تێدابووە، بەڵام تائێستا ناسنامەی ئەو کۆچبەرانە ئاشکرا نەبووە، بەپێی بەدوواداچوونەکانیشیان لەو بەلەمەدا کۆچبەری کوردی تێدایە.
“ئامانج عەبدوڵڵا” وتیشی، تائێستا نازانرێت لەو ژمارەیەی لە بەلەمەکەدا بوون چەندی بوە بەقوربانی و چەند کەسیان بێ سەرو شوێنە.
سهرچاوهKurdsat
درێژهی بابهت
تعليقات
إرسال تعليق