خانمه ده‌رهێنه‌ر و پێشكه‌شكار “فرمێسك محه‌مه‌د” به‌هۆی نه‌بوونی سپۆنسه‌ره‌وه به‌رنامه‌كه‌ی ڕاگیراوه و ئێستا ده‌ستی به كاری به‌رهه‌مێنانی رێكلام كردووه.
“فرمێسك محه‌مه‌د” كه پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌ی (ئۆتۆماكس)ـه، به‌هۆی نه‌بوونی سپۆنسه‌ری پێویست، به‌رنه‌ماكه‌ی راگیرا‌و و ئاماژه به‌وه‌ده‌كات كه له‌داهاتوودا ده‌ست به پێشكه‌شكردنی به‌رنامه‌كه‌ی ده‌كاته‌وه.
ئه‌و كچه پێشكه‌شكاره، ئێستا سه‌رقاڵی دروستكردن و به‌رهه‌مێنانی رێكلامه، فرمێسك راگه‌یاند: “ئه‌زموونم له كاری درووستكردن و به‌رهه‌مێنانی رێكلام هه‌یه، چونكه له وڵاتی ئێران كۆمپانیایه‌كی به‌رهه‌مێنانی رێكلامم هه‌بوو، ده‌مه‌وێت له باشووری كوردستانیش په‌ره به كاره‌كه‌م بده‌م و خزمه‌ت بكه‌م”.
فرمێسك به گوته‌ی خۆی، دوای راوه‌ستانی به‌رنامه‌ی (ئۆتۆماكس) چه‌ندین كه‌ناڵی ته‌له‌فیزۆنی داوایان لێی كردووه كه كاری پێشكه‌شكارییان بۆ بكات، به‌ڵام هه‌روه‌ك خۆی ده‌ڵێ “هه‌موویانم ره‌تكردووه‌ته‌وه”.
فرمێسك، خه‌ڵكی شاری سه‌قزی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه، له ساڵی 2012 هاتووه‌ته باشووری كوردستان و له رێگه‌ی دۆبلاژكردنی چه‌ند زنجیره درامایه‌ك ده‌ستی به كاری راگه‌یاندن كردووه.
تعليقات
إرسال تعليق