پیاوێك ژیانی له‌گه‌ڵ بووكه‌ڵه‌یه‌كی چینی‌دا به‌سه‌ر ده‌بات و خۆشحاڵیشه به‌و جۆره ژیانه‌ی خۆی و هه‌ست به بێ كه‌سی ناكات. دریك، ئه‌و پیاوه ته‌مه‌ن 40 ساڵانه‌یه كه به‌هۆی ژیانه تایبه‌ته‌كه‌یه‌وه سه‌رنجی خه‌ڵكی بۆخۆی راكێشاوه و له ماڵپه‌ڕ و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه جیهانییه‌كان ناوبانگی ده‌ركردووه. ئه‌و پیاوه ماوه‌ی چوار ساڵه ته‌واوی ژیانی له‌گه‌ڵ بووكه‌ڵه‌یه‌كی چینی‌دا به‌سه‌ر ده‌بات، خه‌وتن، نانخوارد، خۆشۆردن، كاركردن و سێكس و هه‌موو شتێكی له‌گه‌ڵ ئه‌و بووكه‌ڵه‌یه‌دا ئه‌نجام ده‌دات. ئه‌و پیاوه به فۆتۆگرافه‌ره ئه‌ڵمانییه‌كه‌ی ڕاگه‌یاندووه، كه چۆن له وێنه‌كاندا ده‌رده‌كوێت ئاوا ژیانی ڕۆژانه‌ی به‌ڕێده‌كات و خۆشحاڵه به‌وه‌ی به‌ته‌نیا نییه و ئه‌و بووكه‌ڵه‌یه وه‌كوو خێزانی خۆی ته‌ماشا ده‌كات. “بووكه‌ڵه‌ی چینی” ئه‌و داهێنانه‌ی وڵاتی چینه كه زۆر به خێرایی له وڵاتانی دونیادا به‌تایبه‌ت ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بییه‌كان پێشوازی لێ كرا. له‌گه‌ڵ زیادبوونی تایبه‌تمه‌ندی بووكه‌ڵه‌ی چینی، نرخیش زیاد ده‌كات و ئێستا جۆریان هه‌یه نرخی یه‌ك بووكه‌ڵه 7000دۆلاری ئه‌مه‌ریكییه. هه‌ندێك له‌و بووكه‌ڵانه به شێوه‌یه‌كی زۆر وروژێنه‌ر دروستكراوه، به‌مه‌به‌ستی وروژاندنی كڕیار و بۆ سه‌رجێیكردن له‌گه‌ڵیاندا.
تعليقات
إرسال تعليق