كۆبوونەوەی هەرێم و عێراق لە بەغدا كۆتایی هات.

bozhin
كۆبوونەوەی شاندی هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراق لە بەغدا كۆتایی هات.
شاندی حكومەتی هەرێم پێكهاتبوو لە نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیران، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران، فوئاد حسێن، سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێم، فەلاح مستەفا بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوە و سەفین دزەیی وتەبێژی حكومەت، رۆژنوری شاوەیس جێگری پێشووی سەرۆك وەزیرانی عێراق.
شاندی عێراقیش پێكهاتبوو لە حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران، عادل عەبدولمەهدی وەزیری نەوت، سەلمان جومەیلی وەزیری پلاندانان و تاریق خەیكانی وەزیری ئاوەدانكردنەوە.
تاكو ئێستا ئەنجامی كۆبوونەوەكە ئاشكرا نەكراوە بەشێوەیەكی فەڕمی، بەڵام بە پێی چەند سەرچاوەیەكی میدیایی، لە كۆبوونەوەكەدا هەردوولا دووپاتیانكردووەتەوە، كە كۆبوونەوەكان بەردەوامبن و كێشەكانی نێوانیشیان چارەسەر بكەن.

 



سه‌رچاوه‌ماڵپەری بۆژین

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات