ئەمڕۆ جارێکی دیکە نەوت بەرزبوەوە

bozhin
نرخی نەوت ئەمڕۆ شەممە ١/٣٠ لە بازاڕەکانی نەوتی جیهانی بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆوە بینی.ئەمرۆ جارێکی دیکە نرخی نەوت بەرزبونەوەی بەخۆیەوە بینی و چاوەڕوان دەکرێت بەرزبونەوەی زیاتر تۆمار بکات
دوای ئەوەی لە ناوەڕاستی ئەم مانگەوە نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بۆ خوار 28 دۆلار دابەزی، جارێكی تر نرخی نەوت بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی.
بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی ڕۆیتەرز، نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بەرزبوونەوەی تۆماركرد، ئەو بەرزبوونەوەیەش لە كاتێكدایە كە پێشتر نرخی نەوت لە بازاڕەكاندا بۆ خوار 28 دۆلار دابەزی.
ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە نرخی هەر بەرمیلێکی نەوتی برنت بەرزبوەوە بۆ ٣٤ دۆلار ٧٤ سەنت. نەوتی خامیش بەرزبوەوە بۆ ٣٤ دۆلارو ٤٠ سەنت.
بەرزبوونەوەی نرخی ئەمڕۆی نەوت لە کاتێکدایە کە لەناوەراستی ئەم مانگەدا نزم بوەوە بۆ ٢٧ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی ڕۆیتەرز، ئەمڕۆ ٣٠-١-٢٠١٦، نرخی نەوت  لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە، بەجۆرێک نرخی یەک بەرمیل نەوتی برینت گەیشتوەتە ٣٤ دۆلار و ٧٤ سەنت. هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی خام گەیشتوەتە ٣٤ دۆلار و ٤٠ سەنت.

بەپێی زانیاریەکانیش لە ئێستادا زۆرینەی وڵاتان هەناردەکەری نەوت دووچاری قەیرانی داراییی بونەتەوە و چەند وڵاتێکیش ئامادەیی خۆیان دەربڕیوە بۆ ڕێکخستنەوەی نرخی نەوت لەوانە ڕوسیا و سعودیە. زۆرێکیش چاوەڕوانی بڕیارەکانی ئۆپیک دەکەن سەبارەت بەو پرسە و پێشبینی دەکرێت دووبارە نرخەکەی بۆ نزیکەی ١٠٠ دۆلار بەرز ببێتەوە.

لە ماوەی ڕابردوودا نرخی نەوت بە ڕێژەیەکی بەرچاو دابەزینی بەخۆیەوە بینی بەجۆرێک نرخی یەک بەرمیل نەوتی برینت گەیشتە ٢٧ دۆلار، ئەمەش وڵاتانای بەرهەمهێنی نەوتی توشی قەیرانی دارایی کردەوە



سه‌رچاوه‌ماڵپەری بۆژین

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات