ـ خواردنهوهی ئاو به رێژهیهكی زۆر و بە بەردەوامی و لەگەڵ ئەو جۆرە میوانەی كە رێژەیەكی باش ئاوی تێدایە، پێویستە زۆر خۆمان بشوین بەتایبەتی لە هاویناندا.
ـ پێستی لەشی مرۆڤ چەند جۆرێكی هەیە، ( وشك، چەور، نۆرماڵ) ئەوەی پێستی چەورە پێویستە سابوون و كەرێم بەكاربهێنێ كە سابوونەكە چەوری تێدا نەبێت، وەك سابوونی (سائل) ئەوەی پێستی وشكە بە پێچەوانەوە، پێویستە سابوونی چەور زۆر بەكاربهێنێت، كە لە ماڵ دەرچووی چەتر و كڵاو و چاویلكە بهكار بێنن، بۆ ئەوەی تیشكی خۆر زیانت پێی نەگەیەنێت.
ـ لەكاتى چوونه دهرهوه له ماڵهوه كرێمی دژە خۆر بەكار بهێنن لەبەر ئەوەی تیشكی خۆر زۆر بههێزه و پێست تووشی نەخۆشی دەكات.
ـ جلوبەرگ دەبێت گرنگی زۆری پێی بدرێت، بۆیە زیاتر جلی لۆكە بەكار بهێنن نەك ئەوانەی ماددەی نایلۆنیان تێدایە.
– لە وەرزى زستاندا یەک جار و لە وەرزى هاویندا دوو جار گیراوەى دارچینى بەکاربهێنن.
شێوازی دروست كردنى گیراوەکە:
1ـ یەك كەوچك دارچینی پۆدرە.
2ـ كەوچك قەنەفل( مێخەك) پۆدرە.
3ـ هەندێك خوێ.
4ـ ئەم پێداویستییانە تێكەڵ دەكەی جوان بەلەپەكانی دەست و لە هەموو لەشتى دەدەیت، دواتر دوای (5) تا (10) خولەك خۆت دەشۆی ………………………نەرمی دەست و پەنجەت یەکێکە لەئاماژەکانی گرنگیدانی ژنان بەخۆیان و چەندین ھۆکار ھەن کەکاریگەرییان ھەیە لەسەر نەرم و زبری دەست و پەنجە، بەڵام بۆ چارەسەری ئەو گرفتە و تا خانمان ببنە خاوەن پێستێکی نەرم وەک پێستی منداڵ.
١. ھەنگوین: ھەنگوینەکە زبری پێست ناھێڵێت و دەبێ بیدەیت لەپێستی دەست و پەنجە پاشان دەستت بەئاو بشۆ.
٢. زەیتی زەیتون و شەکر: تێکەڵەی ئەم دوو پێکھاتەیە بەسوودە بۆ رزگاربوون لەزبری و پێستی مردوو تا نەرمتر و گەنجتر دەربکەوێت.
٣. زەیتی بادەم ی گەرم: بەسوودە و زبری پێست ناھێڵێت و ئەم زەیتە بدەی لەپێستت تا ١٥ دەقیقە و باشترە بەر و لەدوای بەکارھێنانی ئاو .
٤. لیمۆ: لیۆم پەڵە ناھێڵێ و پێست سپی دەکاتەوە و میکرۆب ناھێڵێ لەژێر نینۆکدا.
٥. توێکڵە پرتەقاڵ: ئاسانترین رێگەیە کەبیدەیت لەنێو دەستت و ئاوی توێکڵەکە بیدە لەدەستت و بەو جۆرە شێدار دەبێ.
٦. گلیسرین : کەکاریگەری خێرای ھەیە لەسەر دەست و شێوەیەکی نەرمی دەبێت. سەرەتا کەوچکێک گلیسرین و سپێنەی ھێلکە تێکەڵ بکە و بیدە لە دەست با ١٥ پێوەی بمێنێت پاشان بەئاو بیشۆ.
تعليقات
إرسال تعليق