زانیاری.. تەمەنی ١١٢ ساڵەو ٩٥ ساڵە رۆژی ٣٠ جگەرە ئەکێشێت

chalack

ژنێکی نیپاڵی بەساڵاچوو بەناوی “باتولی لامیتشھان”، لە ساڵی ١٩٠٣ لەدایک بووە، لە تەمەنی ١٧ ساڵییەوە رۆژی ٣٠ جگەرە ئەکێشێت.
ئەو ژنە دەڵێت جگەرەکێشان ئارەزوییەکی رۆژانەیەتی و یارمەتی داوە ئەو تەمەنە درێژە بژی و جیاواز لە ھاوتەمەنەکانی تری گوندەکەی، وەک خۆی دەڵێت ٩٥ ساڵە جگەرە ئەکێشێت، ھیچ زیانێکیشی بۆ تەندروستی نیە.
لەبارەی ژیانی تایبەتی خۆیەوە دەڵێت: پێش ٨٠ ساڵ مێردەکەی جێیھێشتووەو بەرەو ھیندستان رۆیشتووە، ٤ مناڵی ھەیەو ھەمویان مردوون، ھەروەھا ژمارەیەک کوڕەزاو کچەزای ھەیە.
ئەم ژنە لەسەر ھاوکاری خەڵک و کەنیسە دەژی و ئامادەش نیە لەگەڵ کەسەکانی بژی.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات