بەھۆی گەمارۆکانی سوپای تورکیا بریندارەکانی جزیرێ لە مەرگ نزیک دەبنەوە

razz

بەھۆی گەمارۆکانی سوپای تورکیا بریندارەکانی جزیرێ لە مەرگ نزیک دەبنەوە
ھێرشەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر بینایەک کە نۆزدە برینداری روداوەکانی جزیرێی تێدایە و بۆ ماوەی ھەفتەیەکە لە ژێر زەمینێکە ئەو بینایەدان بەردەوامە بریندارەکانیش لە چاوەڕوانی چارەسەرکردن و گەیشتنی تیمی تەندروستیدان چوار کەس لەوانە برینەکانیان زۆر سەختە. “فەیسەڵ ساری یەڵدز” پەرلەمانتاری “ھەدەپە” لە شرناخ رایگەیاند ئەوان لە چاوپێکەوتنیاندا لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی ناوخۆ داوایان کردووە بۆ چارەسەرکردنی ئەو بریندارانە ئۆتۆمبیلی فریاکەوتن و تیمی پزیشکی رەوانەی شوێنەکە بکەن بەڵام ھێزە ئەمنییەکان رێگا نادەن.
وتیشی چوار لە بریندارەکان بارودۆخیان زۆر خراپە مەترسی لەسەر ژیانیان ھەیە.
شارەوانی شاری جزیرێش لە ھەوڵی ئەوەدان تیمی پزیشکی رەوانەی ئەو شوێنە بکەن بەڵام ھێزە ئەمنییەکانی تورکیا بەردەوام بۆردومانی ئەو شوێنە دەکەن و رێگا لە تیمە فریاگوزارییەکان دەگرن.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات