تەرمی ٦ کۆچبەری تر کە لەناو دەریای ئیجەدا خنکابون گەڕێنرانەوە ھەرێمی کوردستان

harem

تەرمی شەش کۆچبەری تر کە لەناو ئاوی دەریای ئیجەدا خنکابون گەڕێنرانەوە ھەرێمی کوردستان بەرەبەیانی ئەمرۆ لە رێگەی فرۆکەخانەی ھەولێرەوە ئەو شەش کۆچبەرەی کەخەڵکی توتمێی ناحیەی بالیسان و یەکێکبون لەو پەنابەرە کوردانەی کە ویستبویان لەدەرئای ئیجە بپڕنەوە، بەڵام بەھۆی وەرگەڕانی بەلەمەکەیانەوە خنکا بوون گەرێنرانەوە ھەرێمی کوردستان.

تەرمی قوربانییەکان بەشێکبون لەو سێ خێزانەی گوندی توتمە کە ژمارەیان حەڤدە کەس بوو ھەفتەی ڕابردوو لە بەلەمێکدا لەدەریای ئیجە ھەوڵی پەرینەوەیاندا بۆ یۆنان بەلام سەرنجام ئەو بەلەمە لە دەریاکەدا وەرگەراو نزیکەی ھەشتا پەنابەر تیایدا بوونە قوربانی کە زۆرینەیان دانیشتوانی ھەرێمی کوردستان بون.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات