ھۆشداری دەدرێت لە دیاردەی برسێتی و کەمی خۆراک لە شاری موسڵ

harem

ھۆشداری دەدرێت لە دیاردەی برسێتی و کەمی خۆراک لە شاری موسڵ. 

چەند سەرچاوەیەکی ناوخۆی سەر بە پارێزگای نەینەوا بڵاویانکردۆتەوە کە ترسی ئەوە ھەیە دۆخی مرۆیی لە شاری موسڵ وەک شارۆچکەی “مەزایا”ی سوریای لێبێت و ھۆکارەکەشی بۆ برسێتی و کەمی بەرھەمە خۆراکییەکان دەگەڕێتەوە. 

بەپێی ئەو زانیارییانەی سەرچاوە ھەواڵییەکانی پارێزگاکە ئاشکرایان کردووە زیاتر لە دوو ملیۆن کەس لە دۆخێکی مرۆیی خراپدا لە شاری موسڵ بەھۆی بەرزی نرخ و کەمی خۆراکەوە ژیان دەگوزەرێنن. ھۆشداریش دراوەلەوەی ئەو کارەساتەی بەھۆی برسێتییەوە لە شاری ” مەزایا”ی سوریا ڕوویدا لە شاری ” موسڵ”یش دووبارە ببێتەوە.

شاری موسڵ لە ڕۆژی دەی حوزەیرانی ساڵی دوو ھەزار و چواردەوە کەوتە ژێر دەستی تێرۆریستانی داعشەوە و لەو کاتەوە ڕوبەڕووی خراپی دۆخی ئەمنی و مرۆیی بۆتەوە.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات