helin
سهرچاوهKurdsat
درێژهی بابهت
حکومەتی ئێران رایگەیاند، لە چەند رۆژی داھاتوودا رێککەوتنی کڕینی ٤٠ فڕۆکە لەگەڵ گەورەترین کۆمپانیای فەرەنسا ئیمزا دەکەن.
حکومەتی تاران ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، نوێنەرانی کۆمپانیای “ئای، تی ، ئاڕ” کە گەورەترین کۆمپانیای فڕۆکەوانی فەرەنسایە بۆ ئەو مەبەستە سەردانی تاران دەکەن، بۆ ئیمزاکردنی رێککەوتنەکە بە بڕی ١٠ بۆ ١١ ملیار دۆلار.
ھاوکات سەرۆک کۆماری ئێران لە سەردانی چەند رۆژی رابردوویدا بۆ فەرەنسا، رێککەوتننامەی کڕینی ١١٨ فڕۆکەی گەشتیاری لەگەڵ کۆمپانیای “ئێرباس” ئیمزا کردبوو کە بڕیارە لە ماوەی ٤ ساڵی داھاتوودا ئەو فڕۆکانە رادەستی ئێران بکرێن.
پێشتریش سەرۆکی رێکخراوی فڕۆکەوانی ئێران لە مانگی نیسانی رابردوو رایگەیاندبوو، وڵاتەکەی پێویستی بە ٤٠٠ بۆ ٥٠٠ فڕۆکەی گەشتیاری ھەیە بۆ دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانیان لەگەڵ وڵاتانی تر.
سهرچاوهKurdsat
درێژهی بابهت
تعليقات
إرسال تعليق