نرخی بەرمیلێک نەوتی برنت ٣٥ دۆلاری تێپەڕاند

razz

دوای ئەوەی لە کۆبوونەوەی ئۆپێکدا سعوودیە لەبارەی پێشنیازی وەزیری وزەی رووسیا ئەلێکساندەر نۆڤاک بۆ کەمکرنەوەی بەرھەم بەڕێژەی لەسەدا پێنج، رەزامەندی بۆ تاوتێکردنی بابەتەکە نیشان داوە، لەو چوارچێوەیەشدا ئەمڕۆ نرخی نەوت لەبازاڕەکانی جیھاندا بەرزبوونەوەیان تۆمارکرد، بەجۆرێک نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت گەیشتە زیاترلە سی و پێنج دۆلار.
بەپێی زانیارییەکانیش رۆژی یەکشەممە نرخی نەوتی برنت بۆ سی و پێنج دۆلار و نەوەد و یەک سەنت بەرزبۆتەوەو ھەروەھا نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاویش بۆ سی و سێ دۆلار و حەفتاو شەش سەنت بەرزبۆتەوە.
لای خۆشیەوە وەزیری نەوتی عێراق ، ڕایگەیاندووە ووڵاتەکەی ئامادەیە لەگەڵ ڕێکخراوی ئۆپێک ھەماھەنگی بکات بۆ پرسی کەمکردنەوەی ئاستی ھەناردەی نەوتەکەی لەپێناو بەرز کردنەوەی نرخەکان.
عادل عەبدولـمەھدی وەزیری نەوتی عێراق لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لەشاری بەغداد رایگەیاند ئەگەر لەلایەن ئەندامانی ئۆپێک و وڵاتانی دەرەوەی ئەو رێکخراوە بڕیار بدرێت بەمەبەستی بەرزکردنەوەی نرخی نەوت، ئەوا عیراق ئامادەیە بەرھەمھێنانی نەوتی خاوی خۆی کەم بکاتەوە.
وەزیری نەوتی عێراق ئاشکراشیکردووە لە ئێستا عێراق رۆژانە سێ ملیۆن و سێ سەد ھەزار بەرمیل نەوت ھەناردە دەکات ، بەڵام وابەنیازە رێژەکە بۆ سێ ملیۆن و حەوت سەد بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا بەرز بکاتەوە.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات