بایکۆتی خوێندنیان شکاند مامۆستایان

bozhin

بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی رایگەیاند، مامۆستایانی خوێندنگە ئامادەییەکانی شاری سلێمانی بە مەبەستی وانە وتنەوە بە خوێندکارانی پۆلی ١٢ بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندنیان شکاند.

کەمال نوری، بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی رایگەیاند، زۆربەی خوێندنگە ئامادەییەکانی شاری سلێمانی، بەمەبەستی وانە وتنەوە بەخوێندکارانی ١٢ی ئامادەیی، بڕیاریاندا بایکۆت بشکێنن و بچنەوە ھۆڵەکانی خوێندن.

ئاماژەی بەوەشدا، تا ئێستا خوێندنگە بنەڕەتییەکان لە بایکۆت بەردەوامن، بەڵام زۆرێک لە مامۆستایانی پۆلی ١٢ یەم ئامادەی خۆیان دەربڕیوە وانە بەو خوێندکارانە بڵێنەوە و بایکۆت بشکێنن. لەبەر ئەوەی ئەو خوێندکارانە تاقیکردنەوەی وزاریان هەیە و نابێت دوابکەون.

پاش تەواوبوونی وەرزی یەکەم، یەکێی مامۆستایان لقی سلێمانی بەهۆی دواکەوتنی مووچەکانیانەوە بایکۆتی سەرتاسەری ڕاگەیاند و بڕیار درا تا مووچەکانیان وەرنەگرن بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندن بکەن.



سه‌رچاوه‌ماڵپەری بۆژین

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات