سوودە و زیانەکانی خەوتن لەسەر پشت بزانە. گیراوەیەک خێرا چەوری ناھێڵێت.

bozhin
خەون یەکێکە لە پرۆسە گرنگەکانی و شێوازی خەوتن لەسەر ھەر لایەک سوود و زیانی خۆی ھەیە و یەکێک لە شێوازەکانیش خەوتنە لەسەر پشت.

 

خەوتن لەسەر پشت چەند سوود و زیانێکی خۆی ھەیە و زۆربەی ئەوانەی لەسەر پشت دەخەون ھەست بە پشوودانێکی زۆر دەکەن و پشتیان خاودەبێتەوە و ئازاری نامێنێت، ھەروەھا دەموچاوت بەر سەرینەکەت ناکەوێت و بەوشێوەیە ھیچ نیشانەیەکی خەوتن یان چرچ بە دەموچاوتەوە دیار نییە و کەمتر ئارەقە دەکەیتەوە.

 

ھاوکات خەوتن لەسەر پشت بێ زیان نییە و ئەوانەی بەوشێوەیە دەخەون ٢ ئەوەندەی کەسانی تر دەپرخێنن و ھەناسەیان سوار دەبێت، ھەروەھا ئەگەر خاوەن کێشێکی زۆر بیت یان کێشەی ھەناسەدانت ھەبێت ئەوا دەشێت ھەناسەت بوەستێت و کێشەی زۆر گەورەت بۆ درووست بکات، خەوتن لەسەر پشت وادەکات زیاتر ددانت لەیەکتر گیربکەیت بەراورد بە شێوازەکانی تر و ئەوەش بۆ جوانی ددانەکانت زیانبەخشە.,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,چەندین جۆری خۆراکی ھەن کەھاوکارن لەھەرس کردن و مژین و رزگاربوندا لەچەوریی کەرێگری دەکات لەکەڵەکەبونی لەنێو سمت و ران و سک دا.

کەئەمجارە باس لەگیراوەیەک دەکەین کەخێرا چەوری دەسوتێنێت و لەش پاک دەکاتەوە و ووزەت زیاد دەکات و کێش دادەبەزێنێت.

پێکھاتەکانی:

لیترێک ئاو، لیمۆیەک بەتوێکڵەوە، دوو کیس چای سەوز یان سور، کەوچکێک زەیتی گوێز ھیند، یان زەیتی تۆوی کەتان، کەوچکێک سرکەی سێو، کەمێک زەنجەبیلی ھاڕڕاو، کەمێک بیبەری تیژی ھاڕڕڕو،
ئاوەکە گەرم بکە و کاتێ گەیشتە پلەی کوڵان ئاگرەکەی بکوژێنەوە و چاکەی تێ بکە تا ٤ دەقیقە پاشان ھەموو پێکھاتەکان تا ٣٠ چرکە تێکەڵ بکە و گیراوەکە بپاڵێوە و بەگەرمی بیخۆ یان بەساردی.

ئەم گیراوەیە بەسوودە ئەگەر لەنێوانی ژەمەکان بخورێت و باشترە لەسەر گەدەیەکی بەتاڵ بخورێت



سه‌رچاوه‌ماڵپەری بۆژین

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات