پاش ئه‌وه‌ی هه‌ردوو هونه‌رمه‌ندی ناوداری عه‌ره‌بی ئه‌لیسا و هه‌یفا وه‌هبی بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ ناكۆكیان له نێواندا هه‌بوو، به‌ڵام له هه‌فته‌ی فاشۆنی پاریس‌دا هه‌ردوكیان به یه‌كه‌وه ده‌رده‌كه‌ونه‌وه.
له چه‌ند رۆژی ڕابردودا ئه‌لیسا و هه‌یفا وه‌هبی چونه پاریس و له‌وێش چه‌ند وێنه‌یه‌كیان به‌یه‌كه‌وه بڵاوكرده‌وه، له نێویشیاندا وێنه‌یه‌كی سێڵفی بوو كه به ده‌ستی هه‌یفا گیراوه‌و له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری هه‌بوو.
ئاشتبونه‌وه‌ی هه‌یفا وه‌هبی و ئه‌لیسا له كاتێكدایه كه پێشتر هه‌ردوولا شه‌رێكی زۆر له نێوانیاندا هه‌بوو به جۆرێك كه گه‌یشتبووه ئاستی قسه به‌یه‌كتر وتن له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ی لە تویتەر هەوادارێك لە ئەلیسای پرسیبوو كە بۆچی هەیفا لە تویتەر دژ بە ئەلبومە نوێكەی ئەلیسایە لە وەڵامدا ئەلیساش ڕایگەیاندوە كە “لەوانەیە لەبەر ئەوە بێت كە هەیفا خۆشی دەوێم”
بەڵام هەیفا لە تویتەر وەڵامی ئەلیسای دایەوەو وتی”ئەلیسا شەڕم لێ لادە، من كارەكانی تۆ بڵاو ناكەمەوە! خەتای منیش نیە كە هەندێك كەس درۆت لەگەڵ دەكەن، سوپاس بۆ خۆشەویستیە ڕوكەشەكەشت بۆ من”
لە بەرامبەر ئەم وەڵامەدا ئەلیسا تەنها ئەوەندی ڕاگەیاندبوو كە “لەو هۆكاری ئەو سوكایەتیانەی هەیفا تێناگات”
دواتریش پاش بڵاو بونەوەی ئەلبومی (ئەسعەد وەحدە) جەماوەری هەیفا هێرشێكی زۆریان كردە سەر ئەلیسا و بە لاسایكردنەوەی هەیفا تاوەنباریان كرد، پاش ئەوەی گوڵێكی سوری بە دەمەوە گرتبوو چونكە پێشتر هەیفا وێنەی لەو شێوەیەی بڵاو كردبویەوە.
به‌ڵام وه‌ك له وێنه نوێكانیاندا ده‌رده‌كه‌وێت، هه‌ردوو هونه‌رمه‌نده به‌ناوبانگه لوبنانیه‌كه له پاریسی پایته‌ختی خۆشه‌ویستی ئاشتبونه‌ته‌وه.
ئەو دوو خانمە هونەرمەندە لەو ئاهەنگەدا پێكەوە سەمایان كردووە چەند گۆرانییەكی یەكترین وتۆتەوە، بەجۆرێك ئیلیسا لەگەڵ هەیفا گۆرانی (واو و اوبا اوبا)ی وتۆتەوە كە یەكێكن لە گۆرانییە ناسراوەكانی هەیفا وەهبی، هەروەها گۆرانی (حب كل حیاتی) كە یەكێكە لە گۆرانییە ناسراوەكانی ئیلیسا، هەیفا لەگەڵیدا وتۆتەوە.
ئیلیسا هەیفا بۆ ماوەی چەند ساڵێك هیچ پەیوەندییەكیان نەبوو، دواتریش ئاشتبونەوە، بەڵام ماوەیەك بەر لەئێستا دووبارە كێشە كەوتەوە نێوانیان تا لە پاریس ئاشتبونەوە.
تعليقات
إرسال تعليق