harem
سهرچاوهKurdsat
درێژهی بابهت
سەرچاوەکانی ھەواڵ بڵاویانکردەوە کە وڵاتی ئەڵمانیا بڕیاریداوە کە ژمارەیەک سەرباز و ڕاوێژکار بنێرێتە ھەرێمی کوردستان و مەشق و ڕاھێنان بە ھێزی پێشمەرگەی کوردستان بکەن.
پەرلەمانی ئەڵمانیش ئاشکرای کردووە کە حکومەتی وڵاتەکە پلانی داناوە بۆ زیادکردنی ژمارەی ئەو سەربازانەی لە کوردستانن و مەشق بە ھێزی پێشمەرگە دەکەن و ژمارەیان لە سەد سەربازەوە بۆ سەد و پەنجا سەرباز و ڕاوێژکاری سەربازیی زیاد دەکات.
وڵاتی ئەڵمانیا مەشقکردنی بە ھێزی پێشمەرگەی کوردستان لەسەر جۆرە چەکە پێشکەوتووەکان و چەند پلانێک دژ بە تێرۆریستان دەستپێکردووە.ھاوکات پەرلەمانی ئەڵمانیا بە نیازە شەش سەد وپەنجا ھەزار سەربازیش بۆ وڵاتی مالی بنێرێت و لەگەڵ ھێزەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکاندا پارێزگاری لە ئاشتی ناوچەکە بکەن.
سهرچاوهKurdsat
درێژهی بابهت
تعليقات
إرسال تعليق