کینداڵ جینه‌ر، بچوکترین ئه‌ندامی خێزانی “کارداشیان”ی ناودار وێنه‌یه‌کی له‌گه‌ڵ نایمار دا سیلڤای ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی به‌رشلۆنه بڵاو ده‌بێته‌وه.
کینداڵ کارداشیان خوشکی بچوکی کیم کارداشیانی نمایشکاری ناوداری ئه‌مریکا و جیهانه و حاڵی حازر ئه‌م کیژۆڵه نازداره‌ی (خوشکی بچوک) بۆته جێی تێرامانی میدیاکان و زیاتر له کیم و کیلی له‌لایه‌ن ڕۆژنامه‌نوسانه‌وه چاودێری ده‌کرێت.
له‌ماوه‌ی ڕابردوودا کرسیتیانۆ ڕۆنالدۆی پورتوگالی و ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی شاهانه‌ی مه‌درید له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام و تویته‌ره‌وه چه‌ند لایکیکی له وێنه‌کانی کینداڵ دا و میدیاکان پێیان وابوو ئه‌وه سه‌ره‌تای دروستبونی چیرۆکی خۆشه‌ویستی نێوانیانه، به‌دووریشیان نه‌زانی به‌ده‌ر له‌و لایکانه به‌شێوه‌یه‌کی تایبه‌تی قسه‌یان کردبێت، هۆکاره‌که‌شیان بۆ ئه‌وه گێڕایه‌وه که دۆنی پورتوگال له‌ئێستادا ده‌ست به‌تاڵه و به‌هه‌مان شێوه کینداڵی خوشکی کیم کارداشیان.
به‌ڵام ئه‌مڕۆ هه‌موو ئه‌و هه‌واڵانه به‌باچوون، چونکه نایماری به‌رازیلی له‌ئینستاگرامه‌وه وێنه‌یه‌کی خۆیی و کینداڵی بڵاوکرده‌وه‌و له‌سه‌ری نوسی :خۆشحاڵبووم به ناسینت کینداڵ”.
لێره‌وه میدیا زه‌رده‌کانی ئیسپانیا و ئه‌مریکا که‌وتنه پرسیارکردم، ئاخۆ نایمار و کریستیانۆ به‌نیازی چین؟ کامیان گره‌وی به‌ده‌ست هێنانی دڵی کینداڵ جینه‌ری بردۆته‌وه؟
تعليقات
إرسال تعليق