ئەم پرسیارانە لەوەفدەکەی ھەرێم دەکات عەبادی بزانێ كە هەرێم بەشێكە لەعێراق

bozhin

حکومەتی عیراق بەر لەسەردانەکەی وەفدی ھەرێم بۆ بەغدا، زەمینە سازی بۆ کۆبونەوە کردووە، بەوتەی ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقیش، پرسیاری سەرەکی حەیدەر عەبادی سەرۆک دڵنیابوونەوەیەتی لەوەی، ھەرێمی کوردستان لەگەڵ یەکپارچەیی خاکی عیراقە یاخود نا.

لەماوەی ڕابردوودا ھەرسێ سەرۆکایەتیەکەی عیراق، بەبەشداری نوێنەری حزب و لایەنە سیاسیەکان ئەنجامدرا، بەگوێرەی زانیاریەکانیش، لەو کۆبونەوەیەدا حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیران ئامادەیی خۆی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لەگەڵ ھەرێم دەربڕیووە، لەکۆبونەوەکەی ئەمڕۆشدا لەگەڵ وەفدی حکومەتی ھەرێم چەند پرسیارێکی ھەیە.

لەوبارەیەشەوە، زانا رۆستایی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و بەشداربووی کۆبونەوەی ھەرسێ سەرۆکایەتیەکە  ڕاگەیاند: لەو کۆبونەوەیەدا داوامانکرد حکومەتی عیراق پابەندبوونی خۆی بەگوێرەی یاسای بودجە جێبەجێبکات و بودجەی پێشمەرگە بنێرێت.

بەوتەی ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، عەبادی لەو کۆبونەوەیەدا ڕایگەیاندووە: زەمینەسازیان بۆ کۆبونەوە لەگەڵ وەفدی ھەرێم کردووە، پرسیاری سەرەکیشیان ئەوەیە، ئێوە لەگەڵ ئێمەن یاخود نا؟، ئەگەر پێکەوەین دەتوانین ھەموومان ڕوبەڕووی کێشەکان ببینەوە، ئەگەرنا قسەیەکی تر دەکەن.

ئاماژەی بەوەشدا کە عەبادی سەرسوڕمانی خۆی لەداھاتی نەوتی ھەرێم دەربڕیووەو وتویەتی:”تێناگەم ھەرێم نەوت دەفرۆشێت و پارەی نەوتەکە ناگەڕێتەوە بەغداو لەھیچ بانکێکیش دانەنراوەو موچەش دابەش ناکرێت، چی لەو داھاتە دێت، دەبێت حزبە کوردستانیەکان لەناوخۆیاندا لەسەر ئەوە ڕێکبکەون”.

ھەر لەبارەی کۆبونەوەی لەگەڵ وەفدی حکومەتی ھەرێم، حەیدەر عەبادی ڕایگەیاندووە: زۆر قسەم ھەیە، بەڵام نامەوێت کە ئێستا لەشەڕی داعشداین، شەڕە قسە لەگەڵ ھەرێم دروست بکەم، لەقۆناغی ئێستاشدا پێویستمان بەیەکتر ھەیە بۆ تێپەڕاندنی دۆخەکە.

زانا ڕۆستایی ڕەتیشیکردەوە، وەفدەکەی حکومەتی ھەرێم بەئەنجامێکی ئەوتۆ بگەڕێتەوەو ڕاشیگەیاند: ئەگەر ڕێکەوتنە نەوتیەکەی نێوان ھەرێم و بەغدا وەک خۆی جێبەجێبکرێت، ئەو داھاتەی ھەرێم لەبەغداوە دەستی دەکەوێت زۆر کەمترە لەوەی، خۆی لەھەناردەی نەوت بەشێوەی سەربەخۆ دەستی دەکەوێت”.

ئەندامێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق سەر بە فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێت، قەیرانی دارایی پاڵی بەهەرێمی كوردستانەوە نا بۆ سەردانی بەغدا.
سەرحان سلێڤانەیی، بە سۆمەریەنیوزی راگەیاند، قەیرانی دارایی، كە عێراق و بە تایبەت هەرێمی پێدا دەڕوات‌و خەجنەكردنی پشكی هەرێم لە بودجەی ئەمساڵ و ساڵی رابردوو وایكرد، كە هەرێم سەردانی بەغدا بكات.
وتیشی :”سەردانی شاندی هەرێم گرنگە و ئامانجی دۆزینەوەی رێكەوتنێكی نوێیە لە نێوان هەولێر و بەغدا”.
روونیشیكردەوە، پشكی هەرێم لە بودجە، مانگانە ترلیۆنێك و 200 ملیار دینارە، هەروەها بودجەی پێشمەرگە لە بودجەی ئەمساڵ و ساڵی رابردوو نەنێردراوە”.
دەشڵێت :”لەسەر بەغدا پێویستە، ئەو راستییە بزانێ، كە هەرێم بەشێكە لە عێراق و گەلی كوردیش بەشێكە لەگەڵی  عێراق”



سه‌رچاوه‌ماڵپەری بۆژین

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات