دیاری كردنی نرخ‌و كەمكردنەوەی كاڵاو خۆراك دەستی پێ دە كات

bozhin
پارێزگاری سلێمانی و ژووری بازرگانی، باس لە دیاری كردنی نرخ‌و كەمكردنەوەی نرخی كاڵاو خۆراك دەكەن .
لە شاری سلێمانی كۆبوونەوەی د.ئاسۆ فەرەیدوون پارێزگاری سلێمانی لەگەڵ ژووری بازرگانی سلێمانی، دەستی پێكردو بە گوێرەی زانیارییەكان لە كۆبوونەوەكەدا باس لە دیاری كردنی نرخ‌و كەمكردنەوەی نرخی كاڵاو خۆراك دەكرێت.
هەر لە كۆبوونەوەكەدا داوا لە بازرگانان دەكرێت كێبڕكێ‌ لەسەر هاوردەكردنی شمەكانیان بكەن بە كوالێتی باش و بە نرخی هەرزان.
ئەوەش لە كاتێكدا بەشێوەیەكی بەرچاو فرۆشیاران نرخی كاڵاو شمەكەكانیان دابەزاندووە، ئەوەش بە ڕەچاوكردنی گوزەرانی خەڵك بە گشتی‌و موچە خۆران بە تایبەتی.


سه‌رچاوه‌ماڵپەری بۆژین

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات