بایکۆتى دەوام دەکان مامۆستایانى ئەم زانکۆیە

bozhin

ژمارەیەک مامۆستاى زانکۆی سلێمانى، لە سەرەتاى مانگى داهاتوودا بایکۆتى دەوام دەکەن

وەک پێشتر لە بەیاننامەیەکدا ڕایانگەیاندبوو، ژمارەیەک مامۆستاى زانکۆی سلێمانى، لە سەرەتاى مانگى داهاتوودا بایکۆتى دەوام دەکەن.
کامیل عومەر مامۆستا لە زانکۆی سلێمانى، لە لێدوانێکیدا بۆ تۆرى هەواڵى سلێمانى ڕاگەیاند، هەرچەندە بڕیارى کۆتایی لەبارەى بایکۆتکردنى دەوامەوە نەدراوە، بەڵام ڕۆژى یەکشەممە 31/1/2016، کۆبوونەوەیەک ساز دەکەن و تێیدا گفتوگۆ لەسەر شێوازى ناڕەزایی و بایکۆتکردتى دەوام دەکەن.
ناوبراو هەروەها وتى، “ژمارەی مامۆستایانی ناڕەزای لەزانکۆی سلێمانی دیار نییە، بەڵام بەشێوەیەکی گشتی مامۆستایانی زانکۆ لەدواکەوتنی موچەکانیان نیگەرانن، چونکە لەئێستادا مامۆستایان زیاتر لەپێنج مانگە موچەیان وەرنەگرتووە، نیگەرانییەکانیش گەیشتۆتە ئاستێک ھەموان بیر لەبایکۆتکردنی دەوام بکەینەوە”.



سه‌رچاوه‌ماڵپەری بۆژین

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات