بەبێ دەستکاری موچەکانتان دابەشدەکرێت مژدەیەک بۆ ھێزە ئەمنیەکان پێشمەرگە

bozhin
بەھۆی قەیرانی داراییەوە حکومەتی ھەرێمی کوردستان، ناتوانێت موچەی فەرمانبەران دابین بکات، بۆ ئەو مەبەستەش لەھەوڵدایە موچەکان کەمبکاتەوە، پەرلەمانتارێکی پارتیش لەوبارەیەوە ڕوونکردنەوە دەدات و ڕاشیدەگەیەنێت، ئەو بڕیارە ھێزە ئەمنییەکان ناگرێتەوە.
لەئێستادا باس لەکەمکردنەوەی موچەی سەرجەم فەرمانبەران بەگوێرەی ڕێژەیەک دەکرێت، بەڵام پەرلەمانتارێکی پارتی جەختدەکاتەوە کە ئەو بڕیارە، وەزارەتەکانی پێشمەرگەو ناوخۆ ناگرێتەوە.
شیرین حوسنی پەرلەمانتاری پارتی لەلیژنەی دارایی و کاروباری ئابوری پەرلەمانی کوردستان،ڕایگەیاند: بەھیچ جۆرێک موچەی وەزارەتەکانی ناوخۆو پێشمەرگەو سەرجەم ھێزە ئەمنییەکان کەم ناکرێتەوە، بەھەمانشێوەی پێشوو موچەکانیان پێدەدرێت.
ئەو پەرلەمانتارە جەختیشیکردەوە، کەمکردنەوەی موچە دەبێتە پاشەکەوت بۆ ھاوڵاتیان، وتیشی:”ئەو پارەیەی کەمدەکرێتەوە نابڕدرێت، بەڵکو وەک پاشەکەوتێک لەلای حکومەت دەمێنێتەوە، لەدوای چارەسەربوونی قەیرانی دارایی و بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لەبازاڕەکانی جیھان، ئەو قەرزانە دەدرێنەوە بەفەرمانبەران”.
شیرین حوسنی نەشی شاردەوە ئەگەر حکومەت موچەی فەرمانبەران کەم نەکات، ناتوانێت لەمساڵدا بەردەوامی بەدابەشکردنی موچە بدات، ئاشکراشیکرد: بۆ موچەی مانگێکی فەرمانبەران حکومەت پێویستی بە ٨٥٠ ملیار دینار ھەیە، کەچی سەرجەم داھاتەکانی بەداھاتی نەوت و خاڵە گومرکییەکان و باج و ڕسوماتی ناوخۆ دەکاتە ٥٠٠ ملیار دینا


سه‌رچاوه‌ماڵپەری بۆژین

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات