جێگری سكرتێری یەكێتی مامۆستایان ڕایدەگەیەنێت: حكومەت بڕیاریداوە موچەی تەواوەتی مامۆستایان دابەش بكات دەشڵێت: هەرچەندە رۆژەكەی نازانین بەڵام بە دڵنیاییەوە بەم نزیكانە نیوەكەی دیكەی موچەی مامۆستایان دابەش دەكرێت.
ئەحمەد گەرمیانی ؛ جێگری سكرتێری یەكێتی مامۆستایانی كوردستان ؛ ڕایگەیاند، حكومەتی هەرێم و وەزارەتی دارایی بەڵێنی ئەوەی پێداوین كەمترین ماوەدا نیوەكەی دیكەی موچەی مامۆستایان دابەشبكەن.
وتیشی :” لەبەر ئەوەی تا ئێستا دەوامی فەرمی نەكراوەتەوە نازانین ڕۆژەكەی دەكەوێتە چەند شەممەوە ، بەڵام سبەی بەدواداچوونی تەواوی بۆ دەكەین “.
ڕاشیگەیاند، بارودۆخی توێژی مامۆستایان وسەرجەم فەرمانبەران خراپە ، دەبێت هەوڵەكان بەئاڕاستەی باشكردنی بژێوی موچە خوڕانەوە بێت ، هەرچەندە زوتر هەوڵی دابین كردنی موچەی فەرمانبەران بدرێت باشترە .
ئاشكراشیكرد ، دۆخی خوێندن لە سنوری پارێزگای سلێمانی ودەروبەری خراپە وناشكرێت ، ئەم دۆخە بەم شێوەیە بەردەوام بێت .
سەرچاوەیەكیش لە یەكێتی مامۆستایان بە خەڵك ی ڕاگەیاند كە وادەی دابەشكردنی موچەی مامۆستایان دەكەوێتە هەفتەی داهاتووە.
ئەمە لەكاتێكدایە بەهۆی قەیرانی داراییەوە حكومەتی هەرێم تائێستا نیوەی موچەی مامۆستایانی مانگی ئەیلولی 2015ی دابەش كردوە ، كە بۆ دابینكردنی مووچەی مانگێكی مامۆستایان و فەرمانبەرانی وەزارەتی پەروەردە، حكومەتی هەرێمی كوردستان پێویستی بە نزیكەی 160 ملیار دینار ھەیە.
ئەحمەد گەرمیانى جێگرى سکرتێری گشتى یەکێتى مامۆستایانى کوردستان بە ماڵپەڕی خەڵکی ڕاگەیاندووە، حکومەت بەڵێنى پێداون لە ماوەیەکى نزیکدا، نیوەى دووەمى موچەى مامۆستایان دابەش بکات.
سەبارەت بە وادەی دیریکراوی دابەشکردنی نیو موچەکە ناوبراو ئەوەی خستوەتە ڕوو، “لەبەر ئەوەی تا ئێستا دەوامی فەرمی نەكراوەتەوە نازانین ڕۆژەكەی دەكەوێتە چەند شەممەوە ، بەڵام سبەی بەدواداچوونی تەواوی بۆ دەكەین “.
گەرمیانى ئاماژەى بەوەشداوە، دۆخى فەرمانبەران و مامۆستایان خراپە و پرۆسەى خوێندنیش لە سنورى پارێزگاى سلێمانى، لە دۆخێکى خراپدایە، بۆیە دەبێت هەوڵەکان چڕ بکرێنەوە بۆ دابەشکردنى موچەى فەرمانبەران.
بەپێی زانیاریەکان دوای گەڕانەوەی شاندی هەرێم لە بەغدا لە چەند ڕۆژی داهاتوودا، بڕیاری کەمکردنەوەی موچەی فەرمانبەران دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و دەست بە دابەشکردنی موچەی مانگی ئەیلول دەکرێتەوە.
تعليقات
إرسال تعليق