نەتەوە یەکگرتووەکان: ژمارەی ئاوارەکانی عێراق ٢ ملیۆن و ٤٠٠ ھەزاری تێپەڕاندووە

chalack

بەمەبەستی یارمەتیدانی ئاوارەکانی عێراق رێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان ھەڵمەتێکی نێودەوڵەتی بۆ کۆکردنەوەی پشتیوانی و کۆمەکی دارایی بۆ ئەو ئاوارانە دەست پێدەکات.
لەوبارەیەوە وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان سەرپەرشتی ھەڵمەتێکی نێودەوڵەتی دەکات بۆ کۆکردنەوەی کۆمەک و ھاریکاری بۆ ھەزاران ئاوارەی عێراق کە بەھۆی شەری داعشەوە ئاوارە بوون.
لە بەیاننامەکەی وەزارەتدا ئاماژە بۆ ئەوە کراوە سەرباری ھەوڵدان بۆ یارمەتی دارایی ئاوارەکانی عێراق ھەوڵیش دەدەرێت ئاسانکاری بکرێت بۆ گەرانەوەی ئاوارەکان بۆ ئەو شوێنانەی کە لەژێر دەستی داعش ئازاد کراون.
بەپێی داتای رێکخراوی کۆچی جیھانی ژمارەی ئاوارەکانی عێراق لە ساڵی رابردوودا ٢ ملیۆن و ٤٠٠ ھەزار کەسی تێپەراندووە، بەھۆی ئەو قەیرانە داراییەش کە بەرۆکی حکومەتی عێراقی کردووە ئاستەنگ بۆ ھاریکاری کردنی ئەو ئاوارانە دروستبووە.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات