دوایین ھەڵوێستی یەکگرتو لەوبارەیەوە ئاشکرادەکەن سەرۆکی پەرلەمان وەردەگرێت

bozhin
یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان لەسەر وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی پەرلەمان بەشێوەیەکی کاتیی و تاوەکو ئاساییکردنەوەی دۆخی ھەرێمی کوردستان ڕونکردنەوە دەدات، ھاوکات دوایین ھەڵوێستی خۆیشیان لەوبارەیەوە ئاشکرادەکەن.
لەئێستادا باس لەوەدەکرێت، کە پێشنیاز بۆ یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان کراوە تاوەکو ئاساییکردنەوەی دۆخی ھەرێمی کوردستان، پۆستی سەرۆکی پەرلەمان بەشێوەیەکی کاتیی یاخود تا کۆتایی ئەم خولەی پەرلەمان وەربگرێت و کێشە ھەڵپەسێدراوەکان چارەسەربکرێت.
باس لەوەشدەکرێت، ئەو کۆمیتەیەی لەکۆبونەوەی باڵای لایەنە سیاسیەکاندا لەگەڵ مەسعود بارزانی پێکھێندراوە بەرنامەی ئەوەی ھەیە، ئەگەر کێشەکانی گۆڕان و پارتی وەکو خۆی بمێنێتەوە، ئەوکات ئەو پێشنیازە ئاراستەی یەکگرتوو دەکات.
لەوبارەیەشەوە بەھار عەبدولڕەحمان پەرلەمانتاری فراکسیۆنی یەکگرتوی ئیسلامی لەپەرلەمانی کوردستان  ڕەتیکردەوە، ھیچ پێشنیازێکی لەو شێوەیە بۆ یەکگرتوو کرابێت کە یەکگرتوو پۆستی سەرۆکی پەرلەمان وەربگرێت بەشێوەیەکی کاتیی یان تاکۆتاییھاتنی ئەم خولەی پەرلەمان.
بەھار عەبدولڕەحمان کە ھاوکات ئەندامی سەرکردایەتی یەکگرتوی ئیسلامیشە لەدەڤەری سلێمانی باسی لەوەکرد، ئەوان لەگەڵ ئاساییکردنەوەی دۆخی سیاسی ھەرێمدان، جەختیشیکردەوە، ئاساییکردنەوەی دۆخی پەرلەمان بەشێکە لەئاساییکردنەوەی دۆخی سیاسی لەھەرێمی کوردستاندا.
ئەو بەرپرسەی یەکگرتوی ئیسلامی ڕاشیگەیاند، پێشتر حکومەت و پەرلەمان بەڕێککەوتنی سەرجەم لایەنەکان کراوە، ئێستاش ھەر گۆڕانکارییەک بکرێت دەبێت ڕەزامەندی سەرجەم لایەنەکانی لەسەربێت، وەکو ئەو وتی:”ھەڵوێستی ئێمە لەپێشتریشدا ڕون و ئاشکرابوەو بەھیچ شێوەیەک پۆستی سەرۆکی پەرلەمان وەرناگرین، چونکە دەمانەوێت دۆخی پەرلەمان ئاسایی بکرێتەوە”


سه‌رچاوه‌ماڵپەری بۆژین

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات