بزانه کەی دەستپێدەکاتەوە دابەشکردنی موچە

bozhin

شیرین حوسنی پەرلەمانتاری پارتی لەلیژنەی دارایی و کاروباری ئابوری لەپەرلەمانی کوردستان ڕونکردنەوەیداو وتی:”ئەو پارەیەی باسکراوە تەنھا خەمڵاندنە، بۆ مانگەکانی داھاتوو بەسەرجەم داھاتەکانی نەوت و ناوخۆشەوە دەگاتە ٥٠٠ ملیار دینار” پەرلەمانتارێکی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕونکردنەوە لەسەر داھاتی مانگانەی ھەرێمی کوردستان دەدات، ھاوکات ھۆکاری دواکەوتنی دابەشکردنی موچەی مانگی ئەیلولی فەرمانبەرانیش ئاشکرادەکات و دەڵێت:”تائێستا ھیچ بڕە پارەیەکی داھاتی نەوت نەگەڕێندراوەتەوە ھەرێم”.
لەچەند ڕۆژی ڕابردودا نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێم ڕایگەیاند، لەئێستادا داھاتی مانگانەی ھەرێمی کوردستان نزیکەی ٥٠٠ ملیار دینارە، بۆ دابەشکردنی موچەی مانگێکی فەرمانبەرانیش پێویستیان بەزیاتر لە٨٥٠ ملیار دینار ھەیە.
ئەوەش لەکاتێکدایە کە دوو مانگ بەسەر ڕاگرتنی دابەشکردنی موچەی فەرمانبەران تێدەپەڕێت، جگە لەموچەی مانگی ئەیلولی وەزارەتی پێشمەرگەو نیو موچەی وەزارەتی پەروەردە، تائێستا ھیچ وادەیەک بۆ دابەشکردنی موچەی مانگی ئەیلولی وەزارەتەکانی تر دیارینەکراوە.
شیرین حوسنی پەرلەمانتاری پارتی لەلیژنەی دارایی و کاروباری ئابوری لەپەرلەمانی کوردستان ڕونکردنەوەیداو وتی:”ئەو پارەیەی باسکراوە تەنھا خەمڵاندنە، بۆ مانگەکانی داھاتوو بەسەرجەم داھاتەکانی نەوت و ناوخۆشەوە دەگاتە ٥٠٠ ملیار دینار”.
ئەو پەرلەمانتارە کە ئەندامی فراکسیۆنی پارتیشە لەپەرلەمانی کوردستان ئەوەشی ئاشکراکرد، لەئێستادا ھیچ بڕە پارەیەک لەبەردەستی حکومەتی ھەرێمدا نییە، بۆئەوەی موچەی فەرمانبەرانی پێ دابەشبکات.
وتیشی:”ئەگەر یەک دینار لەبەردەستی حکومەت ھەبێت، بەبێ دواکەوتن دەست بەدابەشکردنی موچەی فەرمانبەران دەکاتەوە”.
سەبارەت بەھێنانەوەی داھاتی نەوتیش، پەرلەمانتارەکەی پارتی دڵنیاییداو وتی:”تائێستا داھاتی نەوت نەھێندراوەتەوە، ھەرکاتێک داھاتەکە ڕەوانەی ھەرێم بکرێت، ڕاستەوخۆو بەبێ دواکەوتن دەست بەدابەشکردنی موچەی مانگی ئەیلول یان مانگەکانی تری فەرمانبەرانی ھەرێم دەکرێت”.
ئەوەش لەکاتێکدایە، ١٠ی کانونی یەکەمی ساڵی ٢٠١٥، کۆتایی بەدابەشکردنی موچەی مانگی ئابی فەرمانبەرانی ھەرێم ھێندرا.



سه‌رچاوه‌ماڵپەری بۆژین

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات