سێکس ئەم سوودەشى هەیە هەفتانە چەند جار بكرێت باشە؟

bozhin
زۆرێك لە هاوسەران بەردەوام پرسیاری ئەوەیان لە دورست دەبێت كە چەند هەفتانە جار سێكس بكەن باشە، بۆ ئەمەش چەندین وەڵامی جیاوازیان گوێلێدەبێت.
پسپۆڕەكان بۆچونی جیاوازیان لەو بارەیەوە هەیە، بەڵام سەرجەمیان كۆكن لەسەر ئەوەی كە پێویستە پەیوەندی سێكسی زیاد لە ڕادەی پێویست نەبێت چونكە زیادی بۆ تەندروستی دەبێت لە هەمان كاتدا كەمیش نەبێت چونكە سۆز و خۆشەویستی نێوان هاوسەران كەمدەكاتەوە.
بەشێك لە پسپۆڕەكان پێیان وایە ساڵانە تەنها 60 جار سێكس بكرێت، ئەمەش بەپێی تەمەنی ئەو كەسانە دەگۆڕێت بەجۆرێك ئەو كەسانەی تازە هاوسەرگیریان كردووە و گەنجن، ڕەنگە لەو ڕێژەیە زیاتر بكەن، هەروەها كەسانی بەتەمەنیش ڕەنگە چەند مانگێك تێپەڕ بكات بەوە هیچ شتێك لە نێوانیاندا ڕونەدات.
زۆرینەی پسپۆڕەكان كۆكن لەوەسەر ئەوەی هەفتانە دوو جار پەیوەندی سێكسی زۆر تەندروستیە كە دەكاتە هەشت جار لە مانگێكدا و 96 جاریش لە ساڵێكدا.
توێژینەوەكان باس لەوە دەكەن كە چەند هۆكارێك هەن كە گۆڕانكاری لەو ڕێژەیەشدا دروست دەكات وە نەخۆشی و بونی منداڵ و تەمەن هەروەها دووگیانی ژن و كێشەی نێوان هاوسەرەكان…………………….لێکۆڵینەوەیەکى پزیشکى ئاشکرایدەکات، جوتبوون دەبێتە هۆی کەمبوونەوەى فشار و ڕەواندنەوەى توڕەیی.لێکۆڵینەوەیەکى پزیشکى ئاشکرایدەکات، جوتبوون دەبێتە هۆی کەمبوونەوەى فشار و ڕەواندنەوەى توڕەیی.
ستوارت برۆدی پشپۆڕى بوارى دەرونیی و مامۆستا لە زانکۆی پەیسلى لە سکۆتلاند ئاشکرایکرد، جوتبوون کاریگەرى ئەرێنى لەسەر لایەنى دەرونیی ژن و پیاو جێدەهێڵێت و بێزارى و فشاریان کەمدەکاتەوە.
لە لێکۆڵینەوەکەیدا کە 24 ژن و 22 پیاو بەشدارییان تێدا کرد دەرکەوت، ئەو ژن و مێردانەى چالاکی سێکسیان ئەنجام داوە فشار و توڕەییان کەمتر بووە بەراورد بەو هاوسەرانەى جوتبوونیان ئەنجام نەداوە.
برۆدى ئاماژەى دا بەوەى، لەکاتى ئەنجامدانى سێکسدا، هۆرمۆنى ئۆکسیتۆسین دەردەدرێت کە دەبێتە هۆى ئارامبوونەوەى مێشک و کەمبوونەوەى فشارى دەرونیی


سه‌رچاوه‌ماڵپەری بۆژین

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات