کرێنیشینان دڵنیا دەکریتەوە

bozhin

قائیمقامی سلێمانی ئاشکرایکرد، کۆبونەوەیەکی گرنگ ئەنجام دەدەن بە مەبەستی دابەزاندنی کرێی خانوی هاوڵاتیان و لەوبارەیەوە کرێنیشینان دڵنیا دەکاتەوە.

بەختیار عەبدولرەحمان، قائیمقامی قەزای ناوەندی سلێمانی  ڕاگەیاندووە، ” کرێنشینان دڵنیا دەکەینەوە هەموو هەوڵەکانی خۆمان دەخەینە گەڕ بۆ دابەزاندنی نرخی کرێی خانوو، ئێمە وەکو قائیمقامییەتی سلێمانی لەگەڵ خاوەنی خانووەکان گفتوگۆ دەکەین بۆئەوەی کرێی خانوو دابەزێت”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، ” لە چەند رۆژی داهاتوودا کۆبونەوەیەکی گرنگ دەکەین، لەسەر دابەزاندنی کرێی خانوو، ئەمەش بە یاسا دەخەینە قۆناغی جێبەجێکردنەوە”.
هەروەها ڕاشیگەیاند، “ناکرێ لەم قەیرانە داراییەدا کرێچی کە بەشێکی زۆری فەرمانبەران بڕە پارەیەکی زۆر بداتە خاوەن خانوو”.
بەختیار عەبدولرەحمان وتیشی، ” ئێستا هەنگاوەکانی ئێمە بۆ دابەزاندنی هەموو کاڵاکان لە نێو بازاڕەکاندا بەردەوامەو بڕیاڕمانداوە، نرخی خواردنە سەرەکییەکانی وەکو(برنج،رۆن، شەکر،چا) دابەزێت، بۆ ئەو مەبەستەش ئێمە لیژنەیەکی کارامان پێکهێناوەو رێگە نادەین لەم دۆخە ناهەموارەدا کە خەڵکی کوردستان بەهۆی قەیرانی داراییەوە دەناڵێنێت، بازرگانەکان بە ئارەزووی خۆیان یاری بە نرخی کاڵاکان بکەن



سه‌رچاوه‌ماڵپەری بۆژین

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات