له بارای بایکۆتی سەرتاسەری مامۆستایانه وه یونیسێف ڕونکردنەوە دەدات

bozhin
ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان باس لەوەدەکات، ئەگەر مامۆستایان بایکۆتی سەرتاسەری بکەن و لەو ستانداردەش دەربچێت کەیونسێف دیاریکردوە، ڕێکخراوەکە ئەمساڵی خوێندن بەھەڵوەشاوە ھەژماردەکات، بەڵام بەرپرسێکی ڕێکخراوی یونیسێفیش ڕاگەیاند دەڵێت:”ئێمە دەسەڵاتی ئەو بڕیارەمان نییە”.
د.شێرکۆ حەمەئەمین ئەندامی لیژنەی پەرەوەردەو خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی لەپەرلەمانی کوردستان ڕاگەیاند، ڕێکخراوی یونیسێف سانداردێکی بۆ ھەر ساڵێکی خوێندن ھەیە کەبریتییە لەنزیکەی ١٨٠ ڕۆژ.
ئەو پەرلەمانتارە ئەوەشی ڕونکردەوە، “ئەگەر بەو شێوەیەش نەبێت، پرسیار لەسەر پرۆسەی خوێندنی ئەو ساڵە دروستدەبێت لای ڕێکخراوەکە”.
د.شێرکۆ حەمەئەمین باسی لەوەشکرد، بەگوێرەی ستانداردەکەی ڕێکخراوی یونیسێف، ئەگەر لەکۆی ئەو ١٨٠ ڕۆژە ٣٠ تا ٤٠ ڕۆژ بایکۆتی سەرتاسەری بکرێت و پرۆسەی خوێندن بوەستێت، ئەوساڵە بەھەڵوەشاوە ھەژماردەکرێت.
پەرلەمانتارەکە ئەوەشی وت:”بەرپرسیاری یەکەم و کۆتایی حکومەتی ھەرێمی کوردستانە نەک مامۆستایان، چونکە ھیچ ڕەوا نییە لەکاتێکدا ڕۆژانە ٦٠٠ ھەزار بەرمیل نەوت دەفرۆشن کەدەکاتە ٦٠٠ تا ٧٠٠ ملیۆن دۆلار لەمانگێکدا، بەڵام موچەی فەرمانبەران و مامۆستایان نادەن”.
سەبارەت بەو مەترسیەش لەسەر پرۆسەی خوێندنی ئەمساڵ لەھەرێمی کوردستان، عەبدولقادر کاکەسور بەڕێوەبەری پەروەردە لەڕێکخراوی یونیسێف لەلێدوانێکدا بۆ SNN ڕەتیکردەوە، ڕێکخراوەکەیان بڕیار لەسەر ھەڵوەشاندنەوی پرۆسەی خوێندن بدات لەھەرێمی کوردستاندا.
وتیشی:”ئێمە پێمان ناخۆشە پرۆسەی خوێندن لەھەرێمی کوردستان پەکی بکەوێت، بەڵام ڕێکخراوی یونیسێف پەیوەندی بەو بابەتەوە نییەو ھیچ بڕیارێکیش لەوبارەیەوە نادات”.
بەرپرسەکەی ڕێکخراوی یونیسێف ئاماژەی بەوەشکرد، لەھەرێمی کوردستان حکومەت و وەزارەتی پەروەردە ھەیەو ھەر بڕیارێکیش لەبارەی پرۆسەی خوێندنەوە پەیوەندی بەوانەوە ھەیە نەک ئێمە وەکو یونیسێف.


سه‌رچاوه‌ماڵپەری بۆژین

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات