خۆپیشاندان قائیمقامیەت بەردباران کرد دەستیپێکرد

bozhin

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە خۆپیشاندان لە شارۆچکەی قەلادزێ دەستیپێکرد.

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە ٣٠-١-٢٠١٦، خۆپیشاندان لە شارۆچکەی قەلادزێ دەستیپێکرد بەهۆی دواکەوتنی موچە و کەڵەکەبوونی قەیرانەکانەوە.

 

بەپێی زانیاریەکان خۆپیشاندەران لە ناو بازاڕی قەلادزێ گردبوونەتەوە و لە ڕێی سوتاندنی تایەوە شەقامێکی سەرەکیان داخستووە.

 

جێی ئاماژەیە سەرەتای مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ خۆپیشاندان لە شارۆچکەی قەلادزێ ئەنجامدراو خۆپیشاندەران هێرشیان کردە سەر بارەگای پارتی دیموکراتی کوردستان لە شارۆچکەکە و بارەگاکەیان سوتاند و بە هۆیەوە سێ هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا.

 

پاش نیوەرۆی ئەمرۆ لە قەڵادزێ ژمارەیەك هاوڵاتی دژی نەبوونی خزمەتگوزاری‌و دواكەوتنی موچە خۆپیشاندانیان كرد.

بەپێی زانیارییەكان خۆپیشاندەران لە ناو بازاڕی قەڵادزێ كۆبوونەتەوە‌و ئاگریان كردوەتەوە‌و بەردبارانی بینای قایمقامیەتی قەڵادزێیان كرد.ژمارەیەکی بەرچاو لە گەنجانی شارۆچکەی قەڵادزێ بە دەیان دروشمی جۆراوجۆر لە ناو بازاری قەزاکە خۆپشاندانیان ئەنجام دا و لە ئیستاشدا خۆشاندەران چوونەتە بەردەم قائیمقامیەتی ئەو قەزایە و داوای چاکترکردنی گوزەرانی خەڵک و پێدانی مووچە و باش کردنی ئاوو کارەباو پڕۆژە خزمەت گوزاریەکانی تر دەکەن .

لەم بارەیەوە ئاوارە عبدوڵڵا چالاکوانی کۆمەڵی مەدەنی راگەیاند ” دوای ئەوەی خۆپشاندران لە فلکەی گشتی ناو شارەوە بەرەو بەردەم بینای قائیمقامیەت ئاڕاستەیان گۆڕی و بینای قائیمقامیەتی قەزای پشدەریان بەردباران کرد، لە ئیستاشدا خۆپشاندان بەردەوامە و بە شێک لەو گەنجانە داوا دەکەن کە  باڵەخانە حکومی و حزبی یەکان بسوتێنن، بەڵام لە ئیستادا ھێزێکی زۆری ئەمنی لە بەردەم بینای قائیمقامیەتی قەزای پشدەر کۆبووەتەوە و خۆپشاندەران بە دوو ئاڕاستەدا بڵاوبوونەتەوە”.

ناوبراو دەشڵێت ” پەیامی گەنجانی خۆپشاندەر خۆی دەبینێتەوە لە کۆتای پێھێنانی قەیرانی دارایی و باشترکردنی گوزەرانی خەڵک و دابین کردنی پڕۆژە خزمەت گوزاریەکانی وەک ئاوو کارەبا، ئێمە ھەست بەوەش دەکەین کە ئەم خۆپشاندانە رێکخراوبێت بەو پێیەی چەندان کەسی دیاری ناو چەند ھێزێکی سیاسی لە ناو خۆپشاندەران دەبینرێن”.

محمد ڕەسوڵ، کە یەکێکە لە بەشداربوانی خۆپشاندانەکە بە خەندانی راگەیاند ” ئێمە دەمانەوێت راپەڕینی سەرتاسەری لە قەڵادزێ وە بۆ کوردستان دەست پێ بکات، چونکە لە ئیستادا بەرپرسانی حکومی و حزبیەکان بوونەتە بارگرانی بەسەر خەڵکی ھەژار و نەداری کوردستان ئێمە لە خۆپشاندان بەردەوام دەبین”.

لای خۆشیەوە رائید مستەفا محەمەد وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین بە خەندانی راگەیاند ” لە ئیستادا ھێزەکانی پۆلیس لە سنوری ئیدارەی راپەڕین ئامادەکاری پێویستیان بۆ ھەر ئەگەرێک کردووە و  کەوتوونەتە حاڵەتی ئامادە باشییەوە”.

ناوبراو دەشڵێت : ” ھیوادارین کە خۆپشاندەران بە شێوەیەکی مەدەنی داوا و خواستی خۆیان بگەیەنن و دوربکەونەوە لە بەکار ھێنانی توندوتیژی”.


:03:46:30.01.2016

 

 



سه‌رچاوه‌ماڵپەری بۆژین

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات