ھەناردەی نەوتی ئێران بەڕێژەی لە ٢٠% زیادیکردووە

razz

بە ھۆی لابردنی سزا نیۆدەوڵەتییەکانی ھەناردەی نەوتی ئێران لە سەرەتای ئەم مانگەوە بە رێژەی لەسەدا بیست بەرزبۆتەوە و پێشبینی دەکرێت بگاتە یەک ملیۆن و پێنج سەد ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا.
بەپێی چەند سەرچاوەیەکی دەریاوانی لەماوەی چەند ساڵی رابردوودا ئێران بڕە نەوتێکی زۆری لە سەر کەشتییەکاندا ئەمبارکردبوو، لە دوای لابردنی سزاکان پێشبینی دەکرێت ھەناردەی نەوتی ئێران لەم مانگەدا بگاتە یەک ملیۆن و پێنجە سەد ھەزار بەرمیل و لە مانگی شوباتدا بگاتە یەک ملیۆن و چوارسەد و چل ھەزار بەرمیل لە کاتێکدا کە لەگەڵ ھەمان ماوەی ساڵی دوو ھەزارو پازدەدا تاران رۆژانە تەنھا یەک ملیۆن و دووسەد و دە ھەزار بەرمیل نەوتی ھەناردە کردبوو.
راگەیاندنی بەرزبوونەوەی ئاستی ھەناردەی نەوتی ئێران ھاوکاتە لەگەڵ پەرەسەندنی ھیواکانی تایبەت بە رێککەوتنی گەورە بەرھەمھێنەرانی وەکو سعودیە و روسیا بۆ کەمکردنەوەی ئاستی بەرھەم بەمەبەستی بەرزکردنەوەی نرخی نەوت.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات