ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرای دەکات ، لەماوەی دە ساڵی رابردوودا زیاتر لە سێ سەد ملیار دۆلار بەتاڵان براوەتە دەرەوەی عێراق .
لەوباریەوە زەینەب عارف بەسری ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە ، بەھۆی گەندەڵییەوە لە ماوەی ڕابردوودا بەشێکی زۆر لە سامانی عێراق بە تاڵان براوەتە دەرەوەی ووڵات بەجۆرێک لە ماوەی دە ساڵی رابردوودا سێ سەد و دوانزە ملیار دۆلار لەعێراقەوە بەتاڵان براوەتە درەوەی وڵات و ئێستا لە بانکەکانی جیھاندان .
لە درێژەی ووتەکانیدا ئەندامەکەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تەئکیدی کردۆتەوە کە پێویستە حکومەتی عێراق ھەوڵ بدات ئەو بڕە پارەیە لە رێی باڵیۆزخانە و دەزگا یاساییەکان و پۆلیسی ئەنتەر پەڵەوە بگەرێنێتەوە عێراق ، بەو پێیەی ئەو پارانە موڵکی گەلی عێراقن و لە ئێستاشدا کە بەھۆی قەیرانی داراییەوە عێراق بە دۆخێکی سەختدا تێەپ ردەبێـت پیۆیستە ئەو پارانە بگەرێنرێنەوە .
جێی ئاماژەیە لە چەند رۆژی رابردوودا لیژنەی دەستپاکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند ، بە گەراندنەوەی ئەو بڕە پارانەی لە رابردوودا بە تاڵان براونەتە دەرەوەی عێراق ، دەتوانرێت کورتھێنانی بودجە پربکرێتەوە .
سهرچاوهKurdsat
درێژهی بابهت
تعليقات
إرسال تعليق