ئەمرۆ گواستنەوەی ھێڵەکان کرێی هاتووچۆ کەم کردنەوەی دیاری کرا

bozhin

ئەمرۆ ٣١-١-٢٠١٦، لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و بەرپرسی هێڵەکانی پارێزگای سلێمانی لەسەر چۆنیەتی کەم کردنەوەی کرێی پاس و تەکسی هێڵەکان رێکەوتن.بەرپرسانی ئیداری پارێزگای سلێمانی بەھەماھەنگی لایەنە پەیوەندیدارەکان  لەبارەی کەمکردنەوەی نرخی ھێڵەکانی گواستنەوەی سنوری پارێزگای سلێمانی بڕیارێکیان دەکرد bozhin یش نرخە نوێیەکانی گواستنەوەی تاکسی و پاس بڵاودەکاتەوە.

ئەمرۆ لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و بەرپرسی هێڵەکانی دەرەوەی شار بڕیار لەسەر کەم کردنەوەی نرخی هێڵەکانی هاتووچۆ درا.

کەمکرنەوەی کرێی پاس و تەکسیەکان بە پێی دوور و نزیکی شار و شارۆچکەکان بڕیاری لەسەر دراوە و وەک لە لیستەکەدا تێبینی دەکرێت کرێی ناوچە نزیکەکان ٥٠٠ دینار کەمکراوەتەوە و کرێ دوورترین شوێنیش ٥٠٠٠ هەزار دینار کەمکراوەتەوە. ھێڵی گەراجی تاکسیەکانی شارەزور کە خۆی لە، سلێمانی/سەید سادق، سلێمانی/عەربەت، سلێمانی/ھەڵەبجە،  سلێمانی/پێنجوێن، سلێمانی/ ھەڵەبجەی تازە، سلێمانی/زەرایان دەبینێتەوە ئەوانیش نرخەکانیان کەمکراوەتەوە لەنوسراوەکەدا ئاماژە بەکرێی گواستەوەی ھاوڵاتیان دراووە

کەمکردنەوەی نرخەکانیش بەم جۆرەیە:

هێڵی گەراجی تەکسییەکانی تەرمیناڵی شارەزوور:

سلێمانی – سەیدسادق:  ٤ هەزار و ٥٠٠ دینار بۆ ٤ هەزار.

سلێمانی – عەربەت:  ٢٠ هەزار دینار بۆ ١٥ هەزار دینار.

سلێمانی – هەڵەبجە:  ٧ بۆ ٥ هەزار دینار.

سلێمانی – پێنجوێن:  ١٠ بۆ ٧ هەزار دینار.

سلێمانی – هەڵەبجەی تازە:  ٣ هەزار دینار بۆ ٢هەزار و ٥٠٠دینار

سلێمانی – زەڕایەن:  ٣ هەزار دینار بۆ ٢هەزار و ٥٠٠دینار.

هێلی تەکسییەکانی گەراجی بەغدا:

سلێمانی – بەغداد:  ٤٠ هەزار دینار بۆ ٣٥ هەزار دینار.

سلێمانی – هەولێر:  ٢٠  بۆ ١٥ هەزار دینار.

سلێمانی – چەمچەماڵ: ٦ بۆ ٥ هەزار دینار.

سلێمانی – کەرکوک:  ١٢ بۆ ١٠ هەزار دینار.

سلێمانی – کۆیە:  ١٢ بۆ ١٠ هەزار دینار.



سه‌رچاوه‌ماڵپەری بۆژین

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات