دەبێت چاوەڕێی قەیرانی تر بكات هەرێمی كوردستان

bozhin
بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، تا ئێستاش هەرێم و عێراق بۆ گفتوگۆكانی نێوانیان سیاسیەكان بەشداری پێ دەكەن و شارەزایان گرنگیان پێ نادرێت، دەشڵێت، دەبێت عێراق و هەرێم چاوەڕێی قەیرانی دیكە بكەن.
لای خۆیەوە ئەحمەد حاجی ڕەشید، بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە پانێڵی چارەسەری قەیرانی دارایی و ڕێگە چارەسەرەكان ڕایگەیاند، هەر وڵاتێك تەنها یەك سەرچاوەی داهاتی هەبێت، ئەویش نەوت، بە دڵنیایەوە هەموو كاتێك دەبێت ئامادە بێت بۆ قەیران.
ئەوەش دەخاتەڕوو، عێراق و هەرێمی كوردستان ئەمە یەكەمجاریان نییە توشی قەیرانی دارایی دەبن،بە دوریشی نەزانی كە قەیرانی دیكە بەرۆكی هەردوولا بگرێت.
بڕیاردەری لیژنەی دارایی عێراق هێمای بۆ ئەوەش كرد، عێراق و هەرێم سیاسەی داراییان تەندروست نییە، هەمیشە بە وتووێژی سیاسی كاریان كردووە، لە وتووێژەكانیشدا سیاسیەكان بەشداربوون نەك شارەزایان.
باس لەوەش دەكات، نە هەرێم و نە عێراقیش چاوەڕێی هیچیان لێ‌ ناكرێت، تا ئەو كاتەی كەسی شارەزا و تایبەتمەند نەیتە ناو گفتوگۆكانیان، ئەویش بە بەشداری كردنی دامەزراوەی زانستی و زانكۆكان.
وتیشی: “لە ساڵانی شەستەكانەوە ئەمریكا و چەند وڵاتێكی تر بودجەی پێشبینیان واز لێ‌ هێناوە، بەڵام تا ئێستا لە عێراق و هەرێم كار لەسەر بودجەی پێشبینی دەكەن”


سه‌رچاوه‌ماڵپەری بۆژین

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات