بڕیاردەری لیژنەی دارایی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، ئەگەر کوردستان بیەوێت بۆ فرۆشتنی نەوتەکەی بگەرێتەوە بۆ بەغداد، هیچ سودێکی نابێت
ئەحمەد حاجی ڕەشید بڕیاردەری لیژنەی دارایی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە ئێس ئێن ئێنی راگەیاندووە ” ئەگەر لەئێستادا ھەرێم بۆ فرۆشتنی نەوتەکەی بیەوێت بگەڕێتەوە بۆ بەغداش، ھیچ سودێکی نابێت. تەنانەت ئەگەر ڕۆژانەش ٥٥٠ ھەزار بەرمیلی نەوت ڕادەستی بەغدا بکات، بەگوێرەی خەرجی کارا (انفاقی فیعلی) ئەگەر ئەو بڕەش ڕادەستبکات، ڕۆژانە پارەی ٣٥٠ ھەزار بەرمیل نەوتی بۆ ئەژمار دەکرێت”.
بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕەخنەی توند لەو وۆرکشۆپانە دەگرێت کە هەرێم ئەنجامیان دەدات و ئاشکرایکردووە، ئەو وۆرکشۆپانە هیچ سودێکیان نابێت.
سەبارەت بە چۆنیەتی چارەسەرکردنی کێشە داراییەکانی هەرێم ئەو پەرلەمانتارە ئەوەی خستۆتەروو “ھیچ ڕێوشوێنێک ناتوانێت چارەسەری دۆخی ئابوریی ھەرێم بکات، بەوپیێەی خاڵەسنوریەکان و داھاتی باجەکانیش حکومەت ناتوانێت سودیان لێوەربگرێت، لەبەرئەوەی سەرجەمیان سەر بەبەغدان و ھیچ سێکتەرێکیش نییە کە شوێنی نەوت بۆ ھەرێم بگرێتەوە”.
هاوکات ناوبراو ئاماژەی بەوشکردووە، لە ئێستادا گەڕانەوە بۆ بەغدا هیچ سودێکی نابێت، چونکە پێشووتر بەرپرسانی بەغداد چەند جارێک داوایان لە هەرێم کردووە رێکەوتنێک ئیمزا بکەن بەڵام هەرێم رازینەبووە و بە وتەی خۆی “بەرپرسانی ھەرێم زۆر بێ منەت بون و لەئێستاشدا گەڕانەوە ھیچ خزمەتێک بەھەرێمی کوردستان ناکات”………………………سه‌رۆكی فراكسیۆنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت، وه‌فده‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان كه‌ده‌چێته به‌غدا وه‌فدێكی حزبییه و ئه‌وان باەڕیانبه رێككه‌وتن نییه له‌گه‌ڵ به‌غدا.
وشیار عه‌بدوڵا، سه‌رۆكی فراكسیۆنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق راگه‌یاند: “له ئێستادا حكومه‌تی هه‌رێم شه‌رعیه‌تی نوقسانی هه‌یه، بۆیه ئه‌م وه‌فده وه‌فدێكی حزبییه”.
ئاشكراشیكرد: “به‌پێی ئه‌و كۆبونه‌وانه‌ی كه ئێمه وه‌ك سه‌رۆكی فراكسیۆن له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی و قوباد تاڵه‌بانی كردوومانه، ئه‌وان باوەڕیان به رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا نییه و پێیان وایه پێویسته نه‌وتی هه‌رێم حكومه‌تی هه‌رێم خۆی بیفرۆشێت و داهاته‌كه‌شی به‌م شێوه‌یه به نادیاری بمێنێته‌وه”.
وتیشی: “من پێموانییه ئه‌م وه‌فده‌ی هه‌رێم كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن و ته‌نها ده‌یانه‌وێت به رای گشتی رابگه‌یه‌نن كه به‌غدا نایه‌وێت له‌گه‌ڵ هه‌رێم رێك بكه‌وێت، چاره‌سه‌ری كێشه‌ی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به كه‌سانێك ناكرێت كه باوەڕیان به چاره‌سه‌ری كێشه‌كان نییه”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: “ئه‌مریكییه‌كان و زۆربه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمیش پێیان وایه كه چاره‌سه‌ری كێشه‌كان له به‌غدایه، بۆیه ده‌كرێت حكومه‌تی هه‌رێم سود له‌م ده‌رفه‌ته وه‌ربگرێت و له‌گه‌ڵ به‌غدا رێك بكه‌وێت، به تایبه‌ت كه یاسای بوودجه‌ی 2016ی عیراق كه فراكسیۆنه‌كانی یه‌كێتی و پارتیش ده‌نگیان پێداوه، ده‌رچه‌یه‌كی باشه بۆئه‌وه‌ی هه‌ردوولا پابه‌ندبن به‌و رێكه‌وتنه‌ی كه له نێوان هه‌ردولا هه‌یه”.
ئه‌وه‌شی خسته روو: “پێویسته un و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا فشار له عه‌بادی بكات بۆ رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ هه‌ولێر، چونكه له ئێستادا حكومه‌تی به‌غدا بۆ گرتنه‌وه‌ی موسڵ و مه‌له‌فی ئاواره‌كان پێویستی به هه‌رێم هه‌یه”.
لای خۆیەوە ئاڵا تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان به خه‌ندانی راگه‌یاند: “سه‌ردانی وه‌فدی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا كارێكی باشه به تایبه‌تی له‌م كاته‌دا، ئێمه هه‌میشه وتومانه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رێم توشی قه‌یران نه‌بێت، پێویسته په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌غدا نه‌پچڕێنێت”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: “پێویستی نه‌ده‌كرد په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا ته‌نها له نه‌وت و پاره‌دا چڕبكرێته‌وه، ئێمه كۆمه‌ڵێك كێشه‌ی دیكه‌مان له‌گه‌ڵ به‌غدا هه‌یه، بۆیه پێویسته وه‌فده‌كه‌ی هه‌رێم نییه‌تی ئه‌وه‌ی هه‌بێت له‌گه‌ڵ به‌غدا رێك بكه‌وێت، هه‌روه‌ها كێشه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران چاره‌سه‌ر بكات”.
وابڕیاره بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 31ی كانونی دووه‌می 2016، وه‌فدێكی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا بكات و له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكی حكومه‌تی عیراق كۆببنه‌وه.
تعليقات
إرسال تعليق