دواین ئاماری قوربانيانی پەنابەران به‌له‌مێكی دیكه‌ی په‌نابه‌رانی كورد نوقمبوو

bozhin

به‌له‌مێكی دیكه‌ی په‌نابه‌رانی كورد له‌توركیا نوقمده‌بێت، كه‌ به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان به‌له‌مه‌كه‌ نزیكه‌ی (100) كۆچبه‌ری كوردی تیابووه‌.

bozhin هه‌واڵی نوقمبوونی به‌له‌مێكی دیكه‌ی كۆچبه‌ران بڵاوده‌كاته‌وه‌، كه‌ زۆرینه‌ی كۆچبه‌ره‌كانی خه‌ڵكی باشوری كوردستانن.

به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی  ده‌ست bozhin كه‌وتوون، پاش ئه‌وه‌ی ئه‌و به‌له‌مه‌ به‌نزینی تیادا نامێنێت، له‌ده‌ریای ئیجه‌ نوقمده‌بێت، به‌شێك له‌سه‌رنشینه‌كانی نزیكه‌ی نۆ كاتژمێر له‌ناو ئاودا مه‌له‌ ده‌كه‌ن.

فیدراسیۆنی په‌نابه‌رانی عێراق نوقمبوونی ئه‌و به‌له‌مه‌ی پشتڕاستكرده‌وه‌، به‌ڵام بێ ئه‌وه‌ی ژماره‌ی قوربانیان‌و ناسنامه‌ی قوربانییه‌كان ئاشكرابكات.,,…………………

بەپێی نوێترین ئاماری فیدراسیۆنی پەنابەرانی عێراق لەماوەی سێ ڕۆژی ڕابردودا نزیكەی 70 كەس لەدەریای ئیجەدا بوونەتە قوربانی و بەلەمێكی دیكەش چارەنووسی نادیارە، كە نزیكەی 100 كەسی تێدایە.
ئامانج عەبدوڵا، بەرپرسی فدراسیۆنی پەنابەرانی عێراق لقی كوردستان،  ڕاگەیاند، لە 24 كاتژمێری ڕابردودا بەهۆی ژێرئاوكەوتنی بەلەمێك لەدەریای ئیجەدا 28 كەس بوونەتە قوربانی، كە ژمارەیەكیان خەڵكی باشوری كوردستانن، بەڵام تاكو ئێستا نوێنەریان لەوڵاتی یۆنان و ئەستەنبوڵ هەواڵەكەیان پشت ڕاستنەكردۆتەوە.
ئاماژەی بەوەشدا، لە سێ ڕۆژی ڕابردودا 60 بۆ 70 كەس لەدەریای ئیجەدا بونەتە قوربانی، كە لە%90یان خەڵكی باشوری كوردستانن.
هاوكات بەلەمێكی دیكە، كە نزیكەی 100 كەسی تێدایە، تاكو ئێستا چارەنووسی نادیارە و نازاندرێت ئایا گەیشتونەتە یۆنان، یاخود بەلەمەكە ژێرئاو كەوتووە، ئەگەریش ئەم بەلەمە ژێرئاو كەوتبێت، ئەوا ژمارەی قوربانییەكان لەسێ ڕۆژی ڕابردودا بەرز دەبێتەوە بۆ نزیكەی 160 كەس.
هاوكات لەو 64 قوربانییەی لە 22ی ئەم مانگەدا لەدەریای ئیجە خنكان 12 كەسیان ناسراونەتەوە، كە پێشتر 6 كەسیان لەڕێگەی فڕۆكەخانەی هەولێرەوە گەڕێندرابوونەوە هەرێم، لەئێستاشدا بڕیارە سبەینێ 6 تەرمی دیكەیان لەڕێگەی فڕۆكەخانەی سلێمانییەوە بگەڕێندرێنەوە هەرێمی كوردستان، هاوكات لەو 26 كەسەی ڕزگاریان بووە، هەندێكیان گەڕاونەتەوە هەرێم.
بەپێی ئامارە ناڕەسمییەكان لە سەرەتای ساڵی 2015ەوە، تاكو ئێستا نزیكەی 30 هەزار هاوڵاتیی باشوری كوردستان كۆچیان كردووە، لەو ڕێژەیەش 250 بۆ 300كەس بونەتە قوربانی.


سه‌رچاوه‌ماڵپەری بۆژین

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات