موچەی ئەم وەزارەتە وادەی دابەشکردنی دیاری كرا

bozhin

سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، کۆتایی ئەم هەفتەیە یاخود سەرەتای هەفتەی داهاتوو موچەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت.

ئاری هەرسین، سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان بە ڕووداوی ڕاگەیاندووە، کۆتایی ئەم هەفتەیە یاخود سەرەتای هەفتەی داهاتوو موچەی مانگی ١٠ی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت.

 

هەروەها ناوبراو ئاماژەی بەوەشکردووە، “لەگەڵ سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و ئەنجوومەنی وەزیران و لایەنە پەیوەنیدارەكان قسەمان كردووە و ئەو دەنگۆیانە رەتدەكەنەوە، بەڵكو هەموو هەڵێك دەدرێت لە هەفتەی داهاتوودا مووچەی هێزەكانی پێشمەرگە دابەش بكرێت”.

 

سەبارەت بە کەمکردنەوەی موچەی وەزارەتی پێشمەرگە، هەرسین ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردوەتەوە و ڕایگەیاندووە، ” ئەو هەواڵ و دەنگۆیانەی باسی دەستكاریكردنی مووچەی هێزەكانی پێشمەرگە دەكەن هیچ بنەمایەكیان نییەو دوورن لە راستی، چونكە مووچەی پێشمەرگە هێڵی سوورە و بەهیچ شێوەیەك دەستكاری ناكرێت”



سه‌رچاوه‌ماڵپەری بۆژین

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات