٢٣٣ کۆچبەر لە دەریای سپی ناوەڕاست ڕزگارکران

harem

زیاتر لە دوو سەد و سی کۆچبەر لە دەریای سپی ناوەڕاست ڕزگارکران. 

ھێزی ئێشکگری دەریایی ماڵتا ڕایانگەیاندووە کە لەڕێی دوو ھەڵمەتی جیاوە دوو سەد و سی و سێ کۆچبەر لە دەریای سپی ناوەڕاست ڕزگارکراون, لە کاتێکدا ئەو کۆچبەرانە ھەوڵیان دەدا لە لیبیاوە دەریای ناوەڕاست تێپەڕێنن و بەرەو ئیتاڵیا بڕۆن. 

دواتریش ئەو کۆچبەرانە بەرەو بەندەری ” پۆزالۆ” لە دورگەی ” سیسیلی” لە ئیتاڵیا گواسترانەوە. لە نێو کۆچبەرە ڕزگارکراوانەشدا نۆزدە ژن و دوو منداڵ ھەبوون. ھاوکات دووان لە ژنەکان دووگیان بوون. بەپێی زانیاری سەرچاوە ھەواڵییەکانیس، کۆچبەرەکان بە زۆری خەڵکی سەنیگال و گامبیا بوون. 



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات