دژایەتی کوردی ڕاگەیاندبەفەرمی ئەمریکا

bozhin

ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بەفەرمی دەستخۆشی لەنەتەوەیەکگرتوەکان کرد کە بانگھێشتی کوردی نەکرد بۆ کۆنگرەی سێیەمی ژنێڤ، ڕاشیگەیاند، ئەمریکا لەسەرەتاوە لەگەڵ بانگھێشتنەکردنی کورد بوو بۆ ئەو کۆنگرەیە لەسویسرا.
مارک تونەر وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەپرێس کۆنفرانسێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەواناندا جەختیکردەوە، لەسەرئەوەی، ئەمریکا ھەر لەسەرەتاوە لەگەڵ ئەوە نەبوە کورد بانگھێشت و بەشداری لەو کۆنگرەیەدا بکات.
ئەوەشی ڕونکردەوە، ئەوان وەکو ئەمریکا دەیانەوێت نوێنەرانی ڕاستەقینەی ئۆپۆزسیۆنی سوریا لەگفتوگۆکانی ژنێڤی سێدا بەشداری بکەن، وتیشی:”دەبێت نوێنەرە ڕاستەقینەکانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا بەشداری بکەن”.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی لەلایەن کوردانی ڕۆژئاوای کوردستانەوە ئاشکراکران، ھەریەک لەوڵاتانی (تورکیا، سعودیەو قەتەر) زۆر پێداگریان کردوە لەسەرئەوەی نابێت کوردانی ڕۆژئاوای کوردستان بەشداری لەو کۆنگرەیەدا بکەن.
باس لەوەشدەکەن، فشار لەسەر ستیڤان دیمستۆرا نوێنەری نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ کاروباری سوریاش دروستکراوە تاوەکو کورد بەشداری ئەو کۆنگرەیە نەکات.
دوای ئاشکرابونی ئەوەی کورد بانگھێشتی ئەو کۆنگرەیە ناکرێت، ساڵح موسلیم ھاوسەرۆکی پارتی یەکێتی دیموکراتی (پەیەدە) ڕایگەیاند، ئەگەربێت و پەیەدە یان نوێنەرایەتی کانتۆنەکانی ڕۆژئاوا بەشداری لەکۆنگرەی سێیەکی ژنێڤ نەکەن لەسویسرا، ئەوا “بەدڵنیاییەوە سەرکەوتوو نابێت”.
سەرباری جەختکردنەوەی ئەمریکا لەسەر بەشدارینەکردنی کوردو پشتیوانی ئەو ھەڵوێستەش لەلایەن تورکیاو سعودیەو قەتەرەوە، مۆسکۆ باسی لەوەکردوە، بەشدارینەکردنی کورد، سەرەتای شکستی کۆنگرەکەیە.



سه‌رچاوه‌ماڵپەری بۆژین

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات