ئاردۆگان :فرۆکەیەکی سەربازی روسیا کایەی ئاسمانی تورکیای بەزاندووە

helin

بۆ نارەزایی دەربرین دژی بەزاندنی کایەی ئاسمانی تورکیا لەلایەن فرۆکە جەنگییەکانی روسیاوە ئەنقەرە باڵیۆزی روسیای بانگھێشت کرد و پێی راگەیاندووە کە مۆسکۆ دووەم جارە کایەی ئاسمانی تورکیا دەبەزێنێت ئەنقەرەش پێی وایە کە مۆسکۆ خوازیاری ئەوەیە کە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەو وڵاتە بارگرژی زیاتر بەخۆوە ببینێت.

رۆژی شەممە رەجەب تەیب ئاردۆگان سەرۆک کۆماری تورکیا روسیای تۆمەتبار بەبەزاندنی کایەی ئاسمانی تورکیا ، ئاردۆگان ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد کە فرۆکەیەکی سەربازی روسیا لە جۆری سوخۆی ٣٤ دوو رۆژ لەمەوبەر کایەی ئاسمانی تورکیای بەزاندووە ، لای خۆشییەوە روسیا ئەو تۆمەتەی رەتکردەوەو رایگەیاند ئەوە تەنھا پروپاگەندەی تورکیا خۆیەتی .

ئاردۆگان راشیگەیاندووە ئەو فرۆکە سەربازییەی کە گوایە کایەی ئاسمانی تورکیای بەزاندووە فرۆکەیەکی روسی بووە و چەند جارێک بە زمانی ئینگلیزی و روسی ئاگادار کراوەتەوە بەڵام بەردەوام بووە لەسەر بەزاندنی کایەی ئاسمانی وڵاتەکەی.

لای خۆشییەوە “ینس ستولتنبێرگ” ئەمینداری گشتی ناتۆ داوای لە روسیا کردووە کە ھەموو رێوشوێنێکی پێویست بگرێتە بەر بۆ ئەوەی کایەی ئاسمانی تورکیا نەبەزێنێت. 

ئاردۆگان پێش بەرێکەوتنی بۆ گەشتێکی بۆ ژمارەیەک وڵاتی ئەمریکای لاتینی بۆ رۆژنامەنوسانی راگەیاندووە وەزارەتی دەرەوەی تورکیا خواستنی منی بۆ بینینی ڤلادیمێر پۆتن بە روسیا راگەیاندووە ، بەڵام تا ئێستا ھیچ وڵامێکمان لەوبارەیەوە پێنەگەیشتووە .

مانگی نۆڤەمبەری ساڵی رابردوو فرۆکەیەکی سەربازی روسیا کایەی ئاسمانی تورکیای بەزاند و تورکیاش ئەو فرۆکەیەی خستە خوارەوە بەو ھۆیەشەوە بارگرژی کەوتە پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و روسیاوە .



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات