لە فەلوجە زیاتر لە ١٠ ھەزار ھاووڵاتی ڕوبەڕووی دۆخێکی سەخت دەبنەوە

razz

بەھۆی گەمارۆدانی شاری فەلوجەوە زیاتر لە دە ھەزار ھاووڵاتی شارەکە روبەروی دۆخێکی سەخت دەبنەوە .
لەوبارەیەوە فالح عیساوی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای ئەنبار ڕایگەیاندووە لە ئێستادا حکومەتی عێراقی کار دەکات بۆ رزگارکردنی ھاوڵاتیانی شاری فەلوجە بەوپێیەی بەھۆی گەمارۆدانی شارەکەوە لە ئێستادا زیاتر لە دە ھەزار ھاووڵاتی شارەکە روبەروی دۆخێکی سەخت دەبنەوە ھەروەک روونیشیکردۆتەوە حکومەت ھەوڵ دەدات لە رێی کردنەوەی چەند رێرەوێکەوە بۆ دەرچوونیان لە شارەکە دانیشتوانی فەلوجە رزگار بکات .
ئەندامەکەی ئەنجومەنی پارێزگای ئەنبار ئاماژەشی داوبەوەی کە بەھۆی گەمارۆدانی شاری فەلوجەوە لەلایەن ھێزە عَراقیەکانەوە ھێرش و پەلامارەکانی داعش بۆ ناوچەکانی دەوروبەری فەلوجە کەمبۆتەوە بەڵام بەھۆی ئەوەی تێرۆریستان برێکی زۆر بۆمبی چێمدراویان لە ناوچەکەدا بڵاوکردتەوە بۆیە ئۆپراسیۆنە سەربازیەکان لە ناوچەکانی نزیک رومادی بەپێی پێویست ئەنجام نادرێن .



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات