تۆمارکردنی حاڵەتەکانی گیانلەدەستدان بەھۆی بەرسێتییەوە لە شارۆچکەی مەزایای سوریا روو لە زیاد بوونەوەو بەپێی نوێترینَ ئامار ١٦ ھاوڵاتی تر لەو شارۆچکەیەدا بەھۆی برسێتییەوە گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی راپۆرتێکی رێکخراوی پزیشکانی بێسنور ١٦ ھاوڵاتی سوری بەھۆی گەمارۆکانەوە لە برساندا مردوون کە ئەوەش مەترسییە مرۆییەکان زیاتر دەکات.
ھەر بەپێی راپۆرتەکەی رێکخراوی پزیشکانی بێسنور ٣٢٠ حاڵەت تۆمار کراون کە دووچاری بەدخۆراکی بوون و کە ٣٣ کەسیان لەبەردەم ھەرەشەی مەرگدان.
جێی باسە شارۆچکەی مەزایا یەکێکە لەو ناوچانەی لەلایەن سوپای سوریاوە گەمارۆی توندی خراوەتەسەرو سەرباری ئەوەی کە لە ناوەراستی ئەم مانگەدا چەندین کاروان کۆمەکی پزیشکی و مرۆیی بۆ رەوانە کرا، بەڵام دەربەستی دۆخەکە نەھاتوون و شارۆچکەکە بووە بەیەکێک لە شوێنە مەترسیدارەکان، کە مەرگ ھەرەش لە ژیانی دانیشتوانەکەی دەکات.
سهرچاوهKurdsat
درێژهی بابهت
تعليقات
إرسال تعليق