ئەو کونە ورد و دەمیلە و خانانەی سەر ڕووخسار کە مووی وردیان تێدایە زۆر کات دەبنە هۆی بێزارکردن و بە ئاسانی لانابرێن و پاکناکرێنەوە، لێرەدا چەند ڕێگەیەکی بەهێزتان پێدەڵێین بۆ چارەسەری ئەو کێشەیە کە زۆربەی ئەو کەسانەی شوێنی تایبەتیان دامەزراندووە بۆ مەساجکردن و پاککردنەوە هەر هەمان ئەم کارانە ئەنجام دەدەن/
• خۆشتنێک لە ژوورێکی خۆشتنی پڕ لە هەڵم دا بۆ کردنەوەی ئەو خانە و دەمیلە و ڕەگانەی کە ئەو مووانەیان تێدایە.
• دەتوانیت دوای ئەوە ڕاستەوخۆ تا سارد و وشک نەبووەتەوە دەرمانی سروشتی لێبدەیت کە ببێتە پاککردنەوە و لابردنی.
• گەرمکردنی ئاو لە مەنجەڵ یا کتری یاخود تاوەیەکی قوڵ لەسەر ئامێری چێشتلێنان یاخود خۆگەرمکردنەوە و بە هەڵمکردنی دواتر یان خاولییەک بدە بەسەرتدا و دەموچاوت بکە سەر هەڵمەکە بۆ ماوەی ١٠ بۆ ١٥ خولەک یاخود لەگەڵ خۆتدا بیبە ژووری خۆشتن تاوەکو ژوورەکە پرتربێت لە هەڵم.
• بەکارهێنانی پەڕەی وشککراوی گوڵ لە ناو ئاوە گەرمکراوە بە هەڵمبووەکە یاخود هەر گژو گیایەکی سروشتی کە بۆ پاککردنەوە بەکاردەهێندرێت.
• گوڵی ڕیحانە و نەعنا، توێکڵ پرتەقاڵ یاخود توێکڵی لیمۆ زۆر بەسوودن گەر بکرێنە ناو ئەو هەڵمەوە.
• دەتوانیت خاولییەک بدەیت بە سەر سەر و دەمو و چاوتدا تاوەکو هەڵمەکە هەمووی بەر ڕوخسارت بکەوێت و نەچێتە دەرەوە.
• دوای ١٥ خولەک خاولییەکە لەسەر سەرت لابدە و بە هێواشی دەمو و چاوت لە مەنجەڵە ئاوەکە دووربخەرەوە.
• ئەمە دەبێتە هۆی ئەوەی ئەو خانانەی دەموچاو ئۆکسجین باشتر وەربگرن و بە شێداری بیهێڵێتەوە.
• ئەم کردارە وەها دەکات کە دەمووچاوت بەتەواوەتی ئامدە بێت بۆ پاککردنەوە و مەساجکردن.
• بە ئاوی سازگار و شکەتێن نەک گەرم دەموو چاوت بشۆ. دواتر هەرچ دەرمان یاخود زەیتێکت لیدابێت بەم ڕێگەیە لێدەبێتەوە و پاک دەبێتەوە……………………………………………………………………………………………………
تا بە درێژاى ڕۆژ ڕووخسارت گەشاوەبێت دەبێت ئەم هەنگاوانە بگریتە بەر:
1ـ خواردنهوهی ئاو: بههۆی ئارهقه كردن ڕووخسار تووشی وشكی دهبێت، بۆیه پێویسته رۆژانه به لایهنی كهم 8 كوپ ئاو بخۆنهوه.
2ـ بهكارهێنانی سووراوی مات: بۆ ئهوهی سوورای لێوهكان به درێژایی رۆژ بمێنێتهوه، سووراوی مات بهكاربێنن و له سووراوی بریقهدار دوور بكهونهوه.
3ـ راگرتنی لێوهكان بهردهوام به تهڕی: بۆ ئهم مهبهسته كرێمی شێدار كهرهوهی لێو بهكار بێنن.
4ـ بهكارهێنانی زهیتی گوێزی هیندی: زهیتی گوێزی هیندی دهبێته هۆی پاككردنهوهو شێدار كردنهوهی لێو بهتایبهتی له ئارایشهكان.
5ـ بهكارهێنانی ماسكی ڕووخسار به رێكوپێكی: ئهم ماسكه كاریگهری زۆری ههیه له راگرتنی پێستی ڕووخسار به گهشاوهیی، وهك ماسكی سروشتی.
تعليقات
إرسال تعليق