نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیھان بە ڕێژەیەکی بەرچاو بەرزبونەوەی بەخۆوە بینی

razz

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیھان بە ڕێژەیەکی بەرچاو بەرزبونەوەی بەخۆوە بینی شارەزایانی بواری نەوتیش پێشبینی دەکەن نرخی نەوت لەبازاڕەکانی جیھان زیاتر بەرزببێتەوە.
لەو بارەیەوە ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویکردۆتەوە کە نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیھان بەرزبووەتەوە و بەشێوەیەک نەوتی برێنت لە سەدا یەک پۆینت دوو بەرزبووەتەوە و نرخی ھەر بەرمیلێک نەوت بە سی و پێنج دۆلار و پەنجاو یەک سەنت مامەڵەی پێوەکراوە ھەروەھا نەوتی خاویش بە سی و دوو دۆلار و نەوەدوو چوار سەنت فرۆشراوە.
ئاژانسەکە لەزاری شارەزایانەوە بڵاویکردۆتەوە کە نرخی نەوت لەچاو ھەفتەی ڕابردوودا لەسەدا پانزە بەرزبۆتەوە، ئەمە لەکاتێکدا کەلەماوەی دوو ساڵی ڕابردوو نرخەکانی نەوت دابەزینی بەرچاویان بەخۆوە بینیوە و پێشبینیان کردووە نرخەکە بەرەو بەرزبوونەوەی زیاتر دەڕوات.
بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لەبازاڕەکانی جیھان لەکاتێکدایە کە سعودیە و قەتەرو روسیا رێککەوتن بە دابەزاندنی ئاستی بەرھەمھێنان و ھەناردەکردنی نەوت بۆ بەندەرەکانی جیھان، ئەمەش ھۆکار دەبێت بۆ سەقامگیری نرخی نەوت لەبازاڕەکانی جیھاندا.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات